دەست دەگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان



ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر بڕی زیاتر لە 16 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر.
هاوکات 43 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31/10/2024 لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکە و هەر چوار بنکەی دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران، توانرا 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن، و هەروەها زیاتر لە  16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتیەکە بڕی ئەو ماددانەی خستەڕوو کە لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە:
١- (13 کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
٢- (3کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
٣- (172 /گرام) لە جۆری (هیرۆین).
هاوکات ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لە سەرجەم ئەم چاڵاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و ڕێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر.
شایەنی باسە لە ئێستادا تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی،لەسەر پرۆسەی سەرژمێری کۆدەبنەوە
پێت سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی،لەسەر پرۆسەی سەرژمێری کۆدەبنەوە
بافڵ تاڵەبانی:خۆشبەختانە کۆتاییمان بە تاکڕەوی هێنا
دوات بافڵ تاڵەبانی:خۆشبەختانە کۆتاییمان بە تاکڕەوی هێنا
پەیوەنیدر