دەستەی وەبەرهێنانی عێراق بڕیاریدا بە گۆڕینی قیستی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون لە دۆلارەوە بۆ دینار، دەشڵێت،”پێویستە یەكەكانی نیشتەجێبوون قیستەكەیان بە دینار وەربگرن و بۆ هەر 100 دۆلارێكیش 147 هەزار دینار وەربگرن”.
دەستەی وەبەرهێنانی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی ئاگاداركردووەتەوە، كە وەبەرهێنان لە یەكەكانی نیشتەجێبووندا دەكەن بۆ ئەوەی وەرگرتنی قیسی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە دۆلارەوە بگۆڕن بۆ دینار و پێویستە یەكەكانی نیشتەجێبوون قیستەكەیان بە دینار وەربگرن و بۆ هەر 100 دۆلارێكیش 147 هەزار دینار وەربگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هیچ كۆمپانیایەك نابێت بە دۆلار یان زیاتر لە نرخی فەرمی دۆلار لە بانكی ناوەندی پارە لە هاووڵاتییان وەربگرێت بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.
ئەمە لەكاتێكدایە، هێشتا دەستەی وەربەرهێنانی هەرێم هیچ بڕیارێكی سەربارەت بەقیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەرنەكردووە و پێشتر ئاشكراشیكردووە، كە چاوەڕێی جێگیربوونی دۆلار دەكەن بەرامبەر بە دینار، دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەن .