ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەربارەی عومرە دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەبێ‌ بوونی هیچ ئاستەنگ و گیروگرفتێك، زیاتر لە 32 هەزار عەمرەكار گەیشتوونەتە سعودیە و بڕیارێك-یش بۆ فەرمانبەران تایبەت بە گەشتی عومرە ئاشكرادەكات.

حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دەستەكەیان لە وەرزی ئەمساڵی عومرەكردن و لەڕێی فڕۆكەخانەكانی عیراقەوە، 32 هەزار و 766 عومرەكاری بەڕێخستووە، بە جۆرێك كە 23 هەزار و 73 عومرەكار لە بەغدا و 5 هەزار و 205 لە بەسرە و 3 هەزار و 558 لە هەولێر و 572 لە نەجەف و 358 لە سلێمانییەوە بەڕێخراون”.

بەپێی بەیاننامەكە، “عومرەكارەكان ڕێوڕەسمی عومرە و سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر و ئیمامەكانی بەقیع و سەردانەكانی تر و ڕێوڕەسمی ئیسلامییان بە سەلامەتی ئەنجام داوە بەبێ‌ ئاستەنگ و هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “دەستەی باڵای حەج و عومرە، لەم وەرزەدا پلانی نوێی ئاسانكاری بۆ سەفەری هاووڵاتیان بۆ مەبەستی ئەنجامدانی عومرە داناوە، لەڕێی كردنەوەی نووسینگەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان و كۆمپانیاكانی عومرە، كە بوار بۆ تەواوی هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت، لەگەڵ پێشكەشكردنی هەلی نوێ‌ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت بە قیست عومرە بكەن”.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان