مانشافت گەیشتە قەتەر



بۆ خۆئامادەكردن بۆ بەشداریی لە مۆندیال، نێردەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە جامی جیهان و لەدوای 6 ڕۆژی تر، بە ڕووبەڕووبوونەوەی ژاپۆن كاروانی خۆی دەستپێدەكات.

لەدوای گەشتەكەی بۆ مەسقەت و بردنەوەی بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لەهەڵبژاردەی عومان، نێردەی ئەڵمانیا بەسەركردایەتی هانز فیكی ڕاهێنەر گەیشتە شوێنی نیشتەجێبوونی لە باكووری قەتەر.

لە دوای ئەنجامدانی ڕاهێنان لە سبەینێ‌ هەینی، فیك دەیەوێت دوایین ئامادەكاریی لە شەممەی داهاتوودا بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ژاپۆن.

هەڵبژاردەی مانشتافت لە گروپی پێنجی مۆندیال یاریی دەكات كە هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و كۆستاریكا و ژاپۆن لەخۆدەگرێت.

هەولێر.. دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران
پێشت هەولێر.. دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران
زیاد بوونی كێش و قەڵەوی لە وەرزی زستان دا
دواتر زیاد بوونی كێش و قەڵەوی لە وەرزی زستان دا