نرخی نەوتی بەسرە 80 دۆلاری تێپەڕاند



نرخی نەوتی خاوی مامناوەند و قورسی بەسرە بۆ ڕۆژی دووەم ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نەوت لە جیهان.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرمیلێك نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە كە بۆ ئاسیا هەناردە دەكرێت، بە بڕی 77 سەنت و بەڕێژەی 0.96% بەرزبۆوە و گەیشتە 80.74 دۆلار.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی قورسی بەسرە بە بڕی 77 سەنت و بەڕێژەی 1.03% بەرزبۆوە و گەیشتە 75.19 دۆلار.

بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی چین لەسەر نەوت كە بە گەورەترین بەكاربەر لە جیهاندا دادەنرێت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی نەوت و غاز لە جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیوە.

 

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا
“ئەو كەسەی دزی لە باخێكی سیتەك كردبوو دەستگیركرا”
دواتر “ئەو كەسەی دزی لە باخێكی سیتەك كردبوو دەستگیركرا”
ەیوەندیدار