ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوریا: سعودیە حەوت ساڵە حاجیانی سوریای بێبەش كردووە لە حەج

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقافی سوریا، حكومەتی سعودیە تۆمەتبار دەكات بەوەی كە هاوڵاتیانی سوریای بۆ حەوت ساڵ لەسەر یەك بێبەش كردووە لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی ئەوقافی سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “مەرجی توانین بۆ بەجێگەیاندنی روكنی حەج بەدینەهاتووە، ئەوەش بەهۆی بەسیاسەتكردنی فەریزەی حەج لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە، وێڕای دووبارەكردنەوەی داواكارییەكان بۆ وەزارەتی حەج لە سعودیە لەڕێی وەزارەتی ئەوقاف و دەرەوەی سوریا و رێكخراوی هەماهەنگی ئیسلامی”.

وەزارەتی ئەوقافی سوریا لە بەیاننامەیەكەيدا رایگەیاندووە”ئەوەی نوسینگەكانی گەشتوگوزار لە لوبنان دەیكەن لەگەڵ هەندێك لە تاكەكاندا، ئاسانكاریی نییە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەڵكو سودوەرگرتنی سیاسی و ماددیی سعودییەكانە لە روكنێكی مەزنی ئیسلام، ئەمەش لەڕێی وەبەرهێنانی لەڕێگەی لایەنە دوژمنكارەكانی نیشتمان لەژێر ناوی لیژنەی باڵای حەجی سوریا”.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا” هەموو ئەوانە لە تەواوی گشتاندن و كۆڕ و راگەیاندنەكانی سەر شاشەكانی تەلەفیزیۆن، بۆ هاوڵاتیان رونكرراونەتەوە”.

جیهان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەڕەنسا داوای سەپاندنی گوشاری نێودەوڵەتی بەهێزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە لوبنان و ڕزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە قوڵەی تێی كەوتووە.

ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتوو نەبوون لەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئاماژەی بەوەكرد گوشاركردنی بەهێز بووەتە پێویستییەك لەپێناو هاندانی لێپرسراوانی لوبنان بۆ ڕێزگرتن لەپابەندی و بەڵێنەكان.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە و بەبێ ئەنجامدانی چاكسازیی ئەوا یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ دەسەڵات رادەست ناكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە لە حاڵی دۆڕاندنیدا لە هەڵبژاردنەكاندا بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی ركابەرەكەی بكات.

ترەمپ وتویەتی پێویستە ئەوە ببینێت كە روو دەدات و گومانی دەربارەی وردی كارتەكانی دەنگدان لە رێگەی ئەلیكترۆنیەوە هەیە.

وتیشی: پێویستە ببینین كە چی روو دەدات گومانم هەیە لە كارتەكانی دەنگدان.

ترەمپ دەڵێت :لەكاتی فشاركردندا ناكرێت دەسەڵات رادەست بكرێت بەبێ كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و هەڵبژاردن دەبەمەوە بەبێ فراوانكردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆرزگاركردن لە كارتی دەنگدان دەبێتەهۆی راست و دروستی، بەراستی گواستنەوە نییە، بەردەوام دەبم، كارتەكانی دەنگدان لە دەرەوەی كۆنترۆڵن، ئێوە دەزانن باشترم لە هەموو كەسێكی تر دیموكراتییەكان باش ئەوە دەزانن.

پێشتریش ترەمپ رەتیكردبووەوە پابەند بێت بە ئنجامی هەڵبژاردنەكانەوە و پێویستە ببینێت.

چەند جارێك ترەمپ بابەتی فراوانكردنی چوارچێوەی دەنگدانی لە رێگەی پۆستەوە وروژاندووە كە دەبێتەهۆی ساختەكاری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان