ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

ئایا کڕین و فرۆشتن بە ئەنجامی یارییەکانەوە دەکرێت؟

لەم جیهانە بەرفراوانەی تۆپی پێ دا هەرچەندە لەوانەیە تەواو پاکی و بێ گەردی تێدا نەبێت، بەڵام بەراورد بە بوارەکانی تر کەمترین گەندەڵی تێدا بەدی دەکرێ ئەمەش بەهۆی گرنگی ئەم یارییە کەوای کردووە لە جیهاندا بە ملیاران خەڵک سەیری بکەن و هەزاران ڕۆژنامەنووس و شڕۆڤەکار قسەی لەسەر بکەن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی بکەن کە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی یاری کردن بە ئەنجامی یارییەکان هەر نەبێت یان زۆر دەگمەن بێت، بە تایبەتی لە ئاستە بەرزەکان، من لێرەدا چەند نموونەیەکتان بۆ باس دەکەم دواتر خۆتان بڕیار بدەن، با ئێمە سەیری یانەی پاریس سان جێرمان و مان سیتی بکەین کە بە ملیاران دۆلاریان لە پڕۆژەی تیپەکانیان خەرج کردووە، ئایا کام هێز و کام پارە دەتوانێت وا لەو دوویانەیە یان یانە گەورەکانی تر بکات کە ئەنجامی یارییەکانیان بفرۆشن یان کێ ئامادەیە ئەو هەموو پارەیە بدات بۆ کڕینی یارییەک،خۆ ئەم تیپانە کە بتەوێ بە شێوەیەکی یاسایی  یاریزانێکیان لێ بکڕیت زۆر بە زەحمەت و بە پارەییەکی زۆر دەستبەرداری دەبن ئینجا چۆن دەتوانرێت یارییان لێ بکڕدرێت! بەڵام لێرەدا گریمان ئەم شتە ڕوویدا سەرۆکی یانەیەک ڕازی بوو بەوەی کە ئەنجامی یارییەک بفرۆشێت خۆ سەرۆک بە لایەنی کەمەوە دەبێ ڕاهێنەر ئاگادار بکاتەوە کە شتێکی وا هەیە بەڵام لێرەدا هیچ ڕاهێنەرێکی خاوەن کەسایەتی بەوە ڕازی نیە بەڵام گریمان کە ڕازیش بوو ئەی ڕاهێنەر چی بکات تا تیپەکەی بدۆڕێت ئایا دەکرێت لە یارییەکی بەهێزدا ڕاهێنەر چەند یاریزانێکی گرنگ دوور بخاتەوە یان شێوازی یاریکردنی بەشێوەیەکی زۆر جیاواز بگۆڕێت،خۆ هەر ناکرێ یاریزانان بەوە بزانن کە تیپەکەیان بە نیازی شتێکی وایە چونکە سەدا سەد ئاشکرا دەبێت،یان لەوانەیە  ڕاهێنەر دوای جیابوونەوەی یان ناکۆکی لەگەڵ تیپەکەی خۆی هەموو شتێک ئاشکرا بکات،بۆیە ئەگەری سەرکەوتنی ئەو فێڵە زۆر لاوازە هەر یارییەکی گرنگ لە ئاستی بەرزدا ناتوانرێ بفرۆشرێت یان هەر ئاشکرا دەبێت،بەڵام لەیەک کاتدا لەوانەیە ئەمە ڕووبدات بۆ نموونە لە قۆناغی کۆمەڵەکان تیپێک سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە بۆیە ئەم تیپە کێشەی نیە کە یارییەکەش بدۆڕێنێت لێرەدا دەکرێ ڕێکەوتن بکرێت لە گەڵ ئەو تیپەی پێویستی بە بردنەوەکە هەیە، بۆیە لێرەدا ئەگەر هەیە کە ئەو تیپە خۆی بە دۆڕان بدات چونکە بەگشتی کاتێک تیپ سەردەکەوێت بە یاریزانی یەدەگەوە یاری دەکات ئەمەش شتەکە زیاتر دەشارێتەوە بەڵام لێرەشدا زۆر قورسە تیپی خاوەن مێژوو کەسایەتی ئەم کارە بکات یەکەم لەبەر ڕێزی وەرزش و تۆپی پێ دووەم لەترسی ئاشکرابوون،بەڵام لە ئاستە لاوازەکان دا چەند جارێک ئەم شتە ڕووی داوە یاری بە ئەنجامەکانەوە کراوە تیپە لاوازەکان هەندێ کات بۆ دەستخستنی بڕێ پارە ئەو کارە دەکەن بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە شتەکە درکی پێکراوە و ئاشکرا کراوە بۆیە ئێستا لەوێش زۆر زەحمەتە ئەم کارە وا بە ئاسانی بکرێت،لە ڕابردوودا یانەی یۆڤانتۆس مان بینی سزا درا ئەویش بەهۆی کڕینی ئەنجامی یارییەکانەوە نەبوو بەڵکو خۆی ناوبژیوانەکانی هەڵدەبژارد بۆ یارییەکانی بەڵام دواتر ئاشکرا بوو ئەوەبوو یانەی یۆڤانتۆس  دابەزێنرایە خولی پلە دوو بۆ هەمیشەش ئەم ڕووداوە بوو بە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر یانەکەوە،وە هەندێ گەندەڵی تریش هەیە کە لە تیروپشک دا دەکرێت کە جارێکیان ئاشکرابوو دواتر دانی پێدانرا کە فێڵەکە لە بەرژەوەندی تیپێکی ئەڵمانی کراوە،یان لە مۆندیالی ۱۹۹٨ تیروپشکەکە وادانرا بوو کە بەڕازیل و فەڕەنسا تا کۆتایی بەریەک نەکەون بەڵام ئەوە پەیوەندی بە ئەنجامی یارییەکانەوە نیە تەنها بۆ مەبەستێکە یان ئاسانکاریدەکات بۆ تیپێک کە لە ئێستادا ئەو کارەش کۆنتڕۆڵکراوە و تیروپشکەکان زۆر ڕوونن هیچ کەسێک ناتوانێت فێڵ یان تێدا بکات یان کە نموونەیەک بە فلۆرێنتینۆ پێرێز بێنینەوە کە زۆربەی خەڵک دەڵێن دەستی هەیە لە نازناوەکان باشە کە پێرێز دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەی بۆ ناتوانێ خولی لالیگا و جامی شا بکڕێت کە یانەی بارسا لەم ساڵانەی دوایدا قۆرخی کردوون کە زۆر ئاسانترە بۆ پێرێز ئەو خولانە بکڕێت یان  بۆ نەیتوانی ڕێگا لە باڵادەستی بارسا و مێسی بگرێت کە مێسی  چوار تۆپی ئاڵتونی لەسەر یەک بردەوە و بارساش کۆنتڕۆڵی تۆپی پێی کرد لەماوەی ساڵانی ۲۰۰۹ بۆ ۲۰۱۱ئەی ئەو کات پێرێز لە کوێ بوو یان ئەمساڵ ڕیاڵ هەر زوو بێ هیوا بوو لەسەرجەم نازناوەکان ئەمەو چەندان نموونەی تر کە پێویستە ووردتر بیریان لێ بکرێتەوە.

وتار

به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ نیمار ناگوازێته‌وه‌؟

هه‌وراز كاوه‌
به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ ئاسانی نیمار ناگوازێته‌وه‌ و خواسته‌كانی جێبه‌جێ‌ ناكات، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ئه‌وجی یاریكردنیدا ڕوویكرده‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ و ویستی له‌وێ‌ ببێته‌ جه‌مسه‌رێكی گرنگی تۆپی پێی جیهانی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك لاوێك تووشی گرفتی كه‌م وێنه‌بوو، دواتر بڕیاریدا بێته‌وه‌ یانه‌ كۆنه‌كه‌ی و زووتر خۆی له‌ دۆزه‌خی ته‌نیایی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونی سۆپه‌ر ستاره‌كان ڕزگار بكات، بۆیه‌ چوونی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و قورسی له‌ بۆنده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م چه‌ند خاڵه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ بزانێت، وه‌ك گه‌وره‌ یاریزانێك پێشوازی لێناكه‌نه‌وه‌.
1. پێكانی زۆر و به‌رده‌وام له‌ یانه‌ی پاریسانجێرمان.
2. له‌ تیپه‌ كۆنه‌كه‌ی یاریزانێكی فه‌ردی به‌ ئاست و ڕوشت به‌رزبوو، به‌ تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌مترین كێشه‌ی دروست ده‌كرد، به‌ڵام له‌ پاریس پێچه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت.
3. دوای چوونی بۆ پاریس له‌ یاریگادا ڕكابه‌ری هاوڕێكانی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كاڤانی گرفتیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌ كردنی لێدانێكی سزا هه‌بوو، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و توانای رابه‌ریه‌تیكردنی نییه‌.
4. له‌دوو وه‌رزی پێشووی ناوبراو له‌ هیچ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌یدا گرنگی نه‌بووه‌، به‌ تایبه‌ت خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و به‌رامبه‌ر به‌ مانچسته‌ر یوونایتد.
5. تۆمه‌ت باركردنی به‌ كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها دوا كاری ئه‌وه‌بوو ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر هانده‌رێكی یانه‌كه‌ی له‌ یاریگای شازاده‌كان.
6. دوای ئه‌مانه‌ش قورسترین و دژوارترین بڕیاری دژی هانده‌رانی جێرمان ئه‌وه‌بوو، كه‌ ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ناچار كردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆنه‌ دۆسته‌كه‌ی گفتوگۆ بكاته‌وه‌، پێكانه‌كانی دیمبڵی و خراپی ئاستی تیپه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و كه‌متر بوونی یاریزانی فه‌ردی و كه‌می گۆڵكردن له‌ ڕێزی به‌رشه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئیداری تیپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێویستییه‌ی هه‌یانه‌، كه‌چی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پێش چاو خستووه‌، كه‌ نیمار كوڕه‌كه‌ی (2013) نییه‌ و ده‌بێت بزانێت ئه‌و به‌و هه‌موو شكسته‌وه‌ قبوڵ ده‌كه‌ن و ناچاره‌ مه‌رجه‌كانیان قبوڵ بكات.

سه‌رچاوه‌
SPORT

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

خۆ هه‌ڵخه‌ڵتاندن و درۆکردن له‌ ژێر ناوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق

هه‌رێز جه‌مال

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌هۆی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ جیاوازه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری خۆ هه‌ڵ خه‌ڵتاندن و دۆستانه‌ بووه‌ جار جار ناوی پێكهاته‌و شانده‌كه‌مان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت .

عێراق و كوردستان كه‌ نوقمی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆره‌و كایه‌ی وه‌رزشیش له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ بێه‌به‌ری نییه‌ ساڵانه‌ یان مانگانه‌ چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی به‌ ناوی پاڵه‌وانێتی وه‌همی و ئاستنزم به‌شداری ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن، واز له‌مانه‌ ده‌هێنین به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت چه‌ندین ساڵه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ دیارده‌یه‌كی قێزه‌ون و ناشرینی هه‌ندێك یاریزانی ندی و بدی كورده‌ به‌ حساب خۆیان به‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ناسێن و لافی پاڵه‌وان بوون لێده‌ده‌ن له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ی شاره‌زای زۆریان بێت ده‌زانێت ئه‌و به‌ ناو پاڵه‌وانانه‌ زۆر كات سنووری گه‌ڕه‌كه‌ی خۆشیان نه‌به‌زاندووه‌ چی جای سنوری هه‌ڵبژارده‌.

چه‌ندین ساڵه‌ به‌ هۆی كاری رۆژنامه‌وانیمه‌وه‌ وردو درشتی پاڵه‌وانێتییه‌كان و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كان و خودی یاریزانه‌كانیش ده‌ناسم،چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ شانده‌ جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌شتم كردووه‌ هه‌موویان له‌ ته‌رازوو بده‌م ده‌زانم چۆن و چی ده‌كه‌ن و نیه‌تیان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان چییه‌.
له‌ ده‌یه‌یه‌ی رابردوو تاك و ته‌ره‌ له‌ یارییه‌كانی گۆره‌پان و مه‌یدان و كاراتی و چه‌ند یارییه‌كی كه‌می به‌ كۆمه‌ڵ كه‌ تاوه‌كو ئێسته‌ش وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ری جێگیر ماونه‌ته‌وه‌ یاریزانی كوردمان هه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ ئاست و ئه‌نجام و سه‌ركێشی خۆیان بووه‌و به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌و جێگه‌ ده‌ستیان دیار بووه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك یاریزان و راهێنه‌ری سۆشیال میدیای هه‌ڵتۆقیوون كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكیان كاریان به‌س چه‌واشه‌كاری بووه‌، له‌ ژێر دروشمی وه‌رزشكردن و یاریكردن، هه‌بووه‌ وه‌ك سپێری تایه‌ی سه‌یاره‌ له‌ بێ یاریزانی براوه‌ته‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی ده‌ره‌كی دوو مانگ پێش ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ كه‌ڤه‌رو پرۆفایل و بیۆی فه‌یسبووكه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، خۆشیه‌كه‌شی له‌وه‌دایه‌ به‌ عه‌ره‌بیه‌كی تێكلاو به‌ كوردی تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ .

به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ره‌وشته‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران زۆر كات رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانیشی پێ چه‌واشه‌ كراوه‌، زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شاشه‌ و زۆربه‌ی په‌یجه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنت هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی بابه‌ته‌كان و ریسێچكردنێك بۆ راستی و دروستیان .

ئه‌و به‌ حساب پاڵه‌وانانه‌ سیحری به‌تاڵیان له‌وه‌دایه‌ زۆر زوو دیار نامێنن، زوو ده‌پوكێنه‌وه‌، زۆر كاتیش زۆر زووی به‌ درۆ ده‌خرێنه‌وه‌،كورد وته‌نی ده‌ڵێت په‌تی درۆ زۆر كورته‌ .

خۆنووساندن به‌ ناوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه‌و خۆ به‌ زلكردن به‌ ناوی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه‌ به‌ نامه‌ی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك و پیاسه‌ی نێو یاریگه‌كان نابێت ، له‌ هه‌موو دنیادا یاریزان بانگهێشتكردن له‌ رێگه‌ی ئاست و تواناو ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت دواتریش به‌ نووسراوی فه‌رمی ، به‌شداریكردن له‌سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانێتتیه‌كان به‌ گشتاندن و پۆلێنبه‌ندی ئاستی پاڵه‌وانێتییه‌كانیش ده‌بێت دیار بێت .

ئێسته‌ش یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه‌و سونه‌ ململانێ ده‌كه‌ن ئیتر كورد چی بێت داخۆ له‌ هاوكێشه‌ی ئه‌وان؟ ده‌یان جار یاریزانی تاك و ته‌رای كورد له‌ لیستی سه‌ره‌تای هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌ بۆ تۆپی پێ و هه‌ر لیسته‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كردوێتی به‌ هه‌را چه‌ند كاتژمێرێكی نه‌بردووه‌ ناوی هه‌ر نه‌ماوه‌، واز له‌وه‌ بێنن تاوه‌كو ساڵی 2019 هه‌تا ئێسته‌ش هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ( سه‌فه‌رو سیاحه‌ت) ناویان ده‌به‌ن..
یاخود جارێک هەر وەک سەرە پارچە یاریزانێک براوەتە پالەوانێتییە تاوەکو 1000 سالی تر وەک یاریزانی هەلبژاردە خۆی دەناسێنێت لە کاتێکا سروشتی هەر پالەوانێتییەک وایە کە کۆتایی هات پێکهاتەی هەلبژاردەکەش ئۆتۆماتیکی قابیلی گۆڕانە.

ئیتر پێویسته‌ یاریزان و راهێنه‌ری كورد له‌و وه‌همه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی سۆشیال میدیاو كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ تاكی كوردی چه‌واشه‌ بكات و خۆی بكات به‌ فس فس پاڵه‌وان ، باشه‌ ئه‌گه‌ر دواتر ناوی له‌ كوله‌كه‌ی ته‌ڕ نه‌بوو خۆی وته‌نی ئه‌م پاڵه‌وانه‌ هیچ ئه‌نجامێك و به‌رده‌وامیه‌كی نه‌بووه‌ چۆن زات ده‌كات سه‌ر له‌ ئاستی كه‌سه‌ نزیكه‌كان و هاورێكانی به‌رز بكاته‌وه‌ ، یاریزانی كورد پێویسته‌ ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ قۆناغێكی پێشه‌وه‌و بۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز یان یانه‌یه‌ك بانگهێشتكرا ، قۆناغی پۆستی قه‌یسبووك و ئینستگرام و سناپ چات بگوازێته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌و پیشه‌گه‌رانه‌ .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

گواردیۆلا و زمانی داتا له‌ تۆپی پێدا

هه‌وراز كاوه‌
له‌گه‌ڵ ڕۆشتن و ده‌ستپێكردنی قۆناغی یارییه‌كانی خولی ئینگلیزی به‌ پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری سیتی و لێڤه‌رپوول (كڵۆپ و گواردیۆلا) بكه‌م، كه‌ پێم وایه‌ ئه‌وان به‌هۆی ناوی یاریزانه‌كانیانه‌وه‌ گه‌وره‌ نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و دووانه‌ خودی خۆیان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری تیپه‌كانیان هه‌یه‌، واته‌ ڕاهێنه‌ره‌كانی ڕكابه‌ریان به‌ر له‌وه‌ی بیر له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و دوو تیپه‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا ده‌ڕوانن بۆ شه‌ڕكردن له‌سه‌ر دید و ئه‌فكاری هونه‌ری ئه‌و دووانه‌ و پێیان وایه‌ ده‌بێت شه‌ڕی ته‌كتیك و ژماره‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و دواتر ڕاگرتنی ستاره‌كانیان ئاسانه‌.

ئه‌م وه‌رزه‌ چونكه‌ دووانه‌ی ناو هاتوو خۆیان ئه‌ستێره‌كانیان دروستكردووه‌ كه‌متر سه‌رقاڵی بازاڕی میركاتۆ بوون، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك بابه‌تی وردی داتایی ئه‌وه‌ گواردیۆلا زیره‌كانه‌ پێكهاته‌كه‌ی ڕێكخستووه‌ و زیاتر به‌وه‌وه‌ ماندوو بووه‌ هه‌موو له‌ بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یدا به‌شداربن و ده‌ستكه‌وته‌كان هی هه‌مووان بێت، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی زۆری سه‌ركه‌وتن و خاڵی زۆری پێداون.

ئه‌وه‌تا له‌ ساڵی پێشوو له‌ كۆی (38) یاریی پرێمه‌رلیگ (95) گۆڵیانكردووه‌، كه‌چی لێڤه‌ر (89) بوو، كه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پیپ كه‌ ژماره‌یان (16)بوو هه‌شتیان زیاتر له‌ پێنج گۆڵیان كردووه‌. له‌ كۆی (89) گۆڵ ئه‌وانه‌ی ریدز (14) یاریزانیان گۆڵیان هه‌بووه‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی (سه‌ڵاح و مانی و فێرمینۆ) بووه‌.

له‌سه‌ر ئاستی هێڵی ناوه‌ندیش ئه‌وه‌ سیتی له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ تایبه‌تی سیلڤا و گۆندۆگان و برناردۆ سیلڤاو محرز زۆرترین گۆڵ و هه‌ڵكوتانیان هه‌بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌یان زۆر گرنگ نییه‌ چونكه‌ لێڤه‌رپوول وه‌رزی پێشوو حه‌وت یه‌كسانی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌دووان بۆ ركابه‌ره‌كه‌ی.

ئه‌م چه‌ند دێره‌ ساكاره‌ پێمان ده‌ڵێت: ئیسپانییه‌كه‌ پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ ته‌واوی له‌رووی داتا و ئامارەوه‌ ستاره‌كانی به‌هره‌وه‌ر بكات و له‌و ڕێگایه‌وه‌ ڕكابه‌ری بخاته‌ نێوانیان، كه‌ كێ‌ زۆرترین ژماره‌ و خاڵ له‌ گۆشه‌ی یاریگاكه‌دا تۆمار بكات ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانێت وه‌كو ستاری سه‌ره‌كی یاریی بكات، هه‌روه‌ها له‌م ڕێگایه‌وه‌ به‌ كه‌مترین وزه‌ و ته‌نیا پشت نه‌ به‌ستن به‌ تاك یاریزانێك ده‌توانێت تیپه‌كه‌ی له‌ ئینهاری جه‌سته‌یی و پێكان و په‌یوه‌ست نه‌بوون به‌ پلانه‌كانی ڕزگار بكات، به‌ پوختی ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ مانچسته‌ر سیتی یاریی بكه‌ی پێویسته‌ ژماره‌ و داتای (گۆڵ، ئه‌سێست، ڕكاركردن، داپۆشینی ڕوووبه‌ر، چاودێری ڕكابه‌ر، كه‌مترین هه‌ڵه‌ی هونه‌ریت) هه‌بێت، خودی ئه‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی وه‌كو یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خاوه‌ن داتا والێكردووه‌ داهێنان له‌ ژماره‌كاندا بكه‌ن و كه‌مترین كات پێویستیان به‌ یاریزانی گه‌وره‌ بێت، له‌ كاتێكدا پیاوێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ و هیچی دیكه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان