ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەركردەیەكی توركمانی بۆ (خەڵك) باس لە سیاسەتەكانی توركیا دەكات بەرانبەر بە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی توركمانی باس لە سیاسەتەكانی توركیا دەكات بەرانبەر بە عیراق و پێیوایە توركیا بەشێوەیەكی پراگماتی مامەڵە لەگەڵ عیراق دەكات، بەپێویستیشی دەزانێت، بەغدا بە هەمان شێوەی توركیا هەڵسوكەوت و بكات، بە تایبەت لە دۆسێی ئاودا.

جاسم محەمەد جەعفەر، سەركردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی و پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”پێویستە حكومەتی عیراق، هەموو كارتە ئابوری و سیاسییەكانی بەرانبەر بە توركیا لە دۆسێی ئاودا بەكاربهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت نەخشەڕێگەیەك دابنێت كە وڵات لەدروستبوونی قەیرانی ئاو لە داهاتوودا بەدووربگرێت”.

بە وتەی جاسم محەمەد جەعفەر”توركیا خواستی لە پڕكردنی بەنداوەكانی هەیە لە چەند مانگی داهاتوو، بە تایبەتیش بەنداوی ئەلیسۆ كە چەندان ملیار دۆلاری لە دروستكردنیدا خەرجكردووە”.

ئەو سەركردەیەی توركمان جەختی لەسەر پێویستی دانانی نەخشەڕێیەكی نوێ‌ دەكاتەوە سەبارەت بە ئاو،”لەگەڵ بەكارهێنانی تەواوی كارتە ئابوری و سیاسییەكان لەگەڵ توركیادا لە دۆسێی ئاو، تا ڕێگە لە توركیا بگيرێت بەنداوی تر دروستنەكات، بەتایبەتیش كار لەسەر دۆسێی نەوت بەرانبەر بە ئاو بكات، و وڵات لە وشكەساڵییەكان لە داهاتوو بپارێزرێت”.

جاسم محەمەد جەعفەر دەڵێت:”زۆری ئاو لەمساڵدا، هەرگیز مانای ئەوە ناگەیەنێت كە دەبێت دۆسێی ئاو لەگەڵ توركیادا پشتگوێ‌ بخرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت زیاتر گرنگی پێبدرێت كە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو”.

جاسم محەمەد جەعفەر پێیوایە كە دەبێت، كردنەوەی بازاڕەكانی عیراق بەڕووی كاڵاكانی توركیا و رەوانەكردنی نەوت لەڕێی وڵاتەكە و لایەنەكانی تری بەرژەوەندی توركیا لەگەڵ عیراقدا، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، وەك كارت بەكاربهێنرێت لەبەرانبەر توركیا و لەو ڕێگەیەوە بەغدا ئەنقەرە ناچار بكات لە بواری ئاودا نەرمی بەرانبەر بە عیراق بنوێنێت.

سەركردە توركمانەكە، داواش لە حكومەتی عیراق دەكات، هەمان سیاسەت بەرانبەر بە ئێران و ئەردەن و وڵاتانی تر پیادەبكرێت و عیراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش مامەڵەيان لەگەڵ بكات و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو كارتەكانی بەكاربهێنێت.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان