وەزیری ناوخۆی ئۆكراین گیانی لەدەستدا



 

لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێك لە نزیك باخچەیەكی منداڵان لەنزیك كیێڤ لە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 16 كەس گیانیان لەدەستدا لەنێویاندا وەزیری ناوخۆ و دوو منداڵ هەن.

پۆلیسی ئۆكراین دەڵێت زانیاری هەیە 16 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا وەزیری ناوخۆ هەیە، جێگرەكەی و كاربەدەستی دیكەش هەن.

فەرمانڕەوای كیێڤ ئۆلیكیس كولیبا دەڵێت هێلیكۆپتەرەكە لە نزیك باخچەیەكی منداڵان و باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شارۆچكەی پرۆڤاری نزیك كیێڤ كەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، منداڵ و فەرمانبەرانی باخچەكە كاتی ڕووداوەكە لەوێ بوون و قوربانی هەن.

تا ئێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەو هیلێكۆپتەرە نەزانراوە، ڕووسیا زانیاری لەوبارەیەوە نەداوە و ئۆكراینییەكانیش باسی هیچ هێرشێكیان لەو شوێنە نەكردووە.

PUBG MOBILE هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Polaris دەکات
پێشت PUBG MOBILE هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Polaris دەکات
هونەرمەندێك ڕفێندرا
دواتر هونەرمەندێك ڕفێندرا
ەیوەندیدار