جووتیار عادل: هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ نه‌ماوه‌



وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ نه‌ماوه‌.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بەدواداچوونمان بۆ 400 ملیار دینارەكەی بەغدا كردووە و گرفتێكی گەورە لەبەردەم ناردنەكەی نەماوە و تەنیا ھەندێك وردەكاری كارگێڕی ماون.

وتیشی:”لیژنە تایبەتەكان بەردەوامن لە گفتوگۆ و هه‌روه‌ها ھەماھەنگی بەردەواممان لەگەڵ حكومەتی عێراق ھەیە”.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاریدا به‌ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ ساڵی 2022.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، كە ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت بەهۆی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و پاكتاو نەكردنی حسابی ساڵانی ڕابردوو لەلایەن هەرێمەوە و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی.

هاتووچۆی سلێمانی: رووداوەکانی هاتووچۆ کەمیانکردووە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی: رووداوەکانی هاتووچۆ کەمیانکردووە
فازڵ میرانی: كێ دەڵێت لەگەڵ یەكێتی كێشەمان هەیە؟
دواتر فازڵ میرانی: كێ دەڵێت لەگەڵ یەكێتی كێشەمان هەیە؟
پەیوەندیدار