ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەیی قژت هێندە درێژ ببێت ببیتە ڕاپۆنزێلی ڕاستەقینە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند  ماسکێکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەیی قژت هێندە درێژ ببێت ببیتە ڕاپۆنزێلی ڕاستەقینە:

 

– کەرەی چەوری ئاژەڵ

٢ کەوچکی بچوک لە کەرەی چەوری ئاژەڵ لەگەڵ کەوچکێکی بچوک زەیتی زەیتوون تێکەڵبکە و کەمێک بیکوڵێنە تا جوان دەتوێتەوە، دواتر پاش ساردبوونەوە بیدە لە مێخی سەرت با ٢٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بیشۆرەوە.

 

– مۆز و هەنگوین

٢ مۆز بکە عەسارەوە و پاستایەکی لێ دروستبکە، پاشان کەوچکێکی بچوک هەنگوینی تێبکە و بۆ نیو کاتژمێر بیدە لە قژت، دواتر بیشۆرەوە.

 

– زەیتی گوێزی هیندی

٢ کەوچکی بچوک زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ ١ کەوچکی بچوک جێڵی ئالوڤێرا و ٣-٤ دڵۆپ زەیتی لاڤاندەر تێکەڵ بکە و کەمێک بیکوڵێنە، دواتر  بیدە لە مێخی سەرت و پاش نیو کاتژمێر بیشۆرەوە.

ریکلام

ماڵداری

زیپکە و پەڵەی ڕوخسارت هەمووی بەم ماسکە لابدە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ماسکێکی سروشتی کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار و پێدانی پێستێکی جوان و گەشاوە:

 

پێداویستیەکان:

 

– پەتاتەیەک

– ١ کەوچک شیر

– ١ کەوچکەچا زەیتی بادام

 

پەتاتەکە بکوڵێنە و دواتر پاکی بکەو و بیشێلە و بیکە بە هەویرێک، پاشان شیر و زەیتەکەی تێبکە و تێکی وەربدە، دواتر بۆماوەی ٢٠ خولەک با بەڕووخسارتەوە بێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، هەفتانە ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

مێردەکەت کەمدووە و قسەت لەگەڵ ناکات، بەم جۆرە بیهێنەرە قسە

خێزان

هەندێک لە پیاوان بە تەبیعەت کەم قسەدەکەن و کەمدوون، بەڵام گەر تۆ حەزت بەوە نییە دەتوانیت بە تاکتیکی خۆت بیهێنیتە قسە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ جۆری گوڵ و ڕووەک، کە زۆر پێویستە لەماڵەوە هەتبێت

خێزان

 لەوەرزی هاویندا، کە ئاو و هەوا لەبارە و دەرگاو پەنجەرەكان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی سروشت ببینین و هەوایەکی خۆش هەڵمژین، بەڵام لەگەڵ ئەم کارەدا هەندێ‌ میوانی نەخوازراوی وەک مێرووەکان و مێش و مەگەز دێنە ژوورەوە.

ڕاستە دەتوانین زۆربەی كات دەرمانی دژە مێرووەکان بەكاربهێنین، بەڵام ناشکرێت بەهەموو ماڵەكەیدا بپڕێژێنین، بەتایبەت لە چێشتخانەو ژووری میوان، لە بری ئەوە دەتوانین چەند جۆرە گوڵ و ڕووەكێكی سروشتی لەناو ماڵدا دابنێین، کە هەم سوودی بۆ خواردن هەیەو هەم سودی  تەندروستی، ئەمانەی خوارەوە هەندێك لەو گوڵ و ڕووەكانەن:

 لاڤاندەر lavender

ئەم گوڵە كە بۆنێكی تیژی هەیە و وەك بۆنێكی كیمیای وایە بۆ مێروو مێش و مەگەز، هەرشوێنێك ئەمی لێبێت مێرووەكان لێی دوور دەكەونەوە و نزیك ئەو شوێنە ناكەون

 نەعنا

گەڵای نەعنا كە بۆنێكی خۆشی هەیە و سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام بۆنەكەی بۆ مێشوو مەگەز و مێرووەکان خۆش نییە و پێی بێزارن و لێی دوور دەكەونەوە، هەوڵ بدە هەمیشە لە باخچەی ماڵەكەتدا بیچێنیت.

پوتار Lemongrass

وەک لیمۆ وایەو مێرووەکان دوور دەخاتەوە، دەتوانیت

ئاوی لیمۆ و مۆم بكەیتە ناویەوە و لەماڵدا دای بنێیت.

 ڕێحانە

ڕێحانە، وەک خواردن و وەک چارەسەریش، یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکان، جگە لە تام و چێژەکەی، دوورخەرەوەیەکی باشی مەگەزەکانیشە.

ڕۆزماری

لەگەڵ بۆنە خۆشەكەی سودێكی زۆریشی هەیە و دوور خەرەوەیەكی باشی مێش و مەگەزەکانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان