ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری توند دەداتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختدەكاتەوە، ئەگەر توركیا سیستمی بەرگری مووشەكیی ئێس 400 لە ڕوسیا بكڕێت، ڕەنگە سزای جۆراوجۆری بەسەردا بسەپێنرێت.
ڕۆبێرت پالادینۆ جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی سیستمی بەرگری مووشەكیی ئێس 400 نەگۆڕاوە و هەوڵی توركیا بۆ كڕینی ئەو سیستمە لە ڕوسیا، بە جددی ئەمریكای نیگەران كردووە.
پالادینۆ ئاماژەی بەوەشكرد، دەخوازن لەبارەی سیستمی بەرگری ئاسمانیی لەگەڵ توركیا بەیەكەوە كاربكەن، ئەوەشی خستەڕوو، كە سیستمی پاتریۆت و سیستمەكانی تریان بۆ توركیا پێشنیار كردووە تا هەڵسەنگاندنیان بۆ بكات و وتی “بەڕوون و ئاشكرایی هۆشداریمانداوە لەبارەی ئەوەی ئەگەر توركیا سیستمی بەرگری مووشەكیی ئێس 400 لە ڕوسیا بكرێت، ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریكردنی لە بەرنامەی فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 بكرێت و گواستنەوەی چەك لە داهاتوودا بكەوێتە مەترسییەوە. ئەمە جگەلەوەی لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەكانی ئەمریكا لە ڕێگای سزاكانەوە، گوزارشتمان لەوەكردووە كە ڕەنگە سەرجەم دەوڵەت و دامەرزراوە تایبەت و كەسەكانی بەشدار لە كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكیی ئێس-400دا، ڕووبەڕووی سزا ببنەوە”.
پێشتر، مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕەخنەی لە ئەمریكا گرتبوو كە ناڕازییە لە كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكیی ئێس 400 و ڕایگەیاندبوو:” توركیا مافی ڕەوای خۆیەتی سیستمی بەرگری مووشەكی جۆری ئێس 400ی دروستكراوی ڕوسیا بكڕێت”.

جیهان

ئەمریكا دەستیكرد بە سزادانی توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كڕینی سیستمی مووشەكیی ئێس 400ی ڕوسیایی، بڕیاریانداوە فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35 بە توركیا بوەستێنن و داواشیان لەو فڕۆكەوانە توركیانەی لە ئەمریكا مەشق و ڕاهێنان كردووە بگەڕێنەوە وڵاكەی خۆیان.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لەبەرامبەر كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس 400ی ڕوسیایی لەلایەن توركیاوە بڕیاریانداوە ڕادەستكردنی فڕۆكەی جەنگیی ئێف 35 بەو وڵاتە بوەستێنن و ئەو فڕۆكەوانانەشی كە لە ئەمریكا مەشق و ڕاهێنان لەسەر فڕۆكەكە دەكەن ئاگادار كراونەتەوە تا 31ی ئەم ئەم مانگە ئەمریكا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ توركیا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارین سەرەڕای بڕیارەكەمان بۆ وەستانی فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگیی ئێف 35 بە توركیا، هاوبەشیمان لەگەڵ توركیا بەردەوامبێت، بەڵام توركیا 9 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چاوش ئۆغڵو: پەیوەندیمان بە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، كە لەسەر ڕووداوەكەی هەولێر پەیوەندییان بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەكرد، كە لە پەیوەندیدان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و ئەگەر پێویست بكات تیمێكی خۆمان دەنێرین.

ڕاشیگەیاند، كە لەسەر ئەو ڕووداوە پەیوەندیم بە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی-یەوە كردووە و چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەم كەس كە پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕابكێشین لەو ڕووداوەدا پەكەكەیە.

ئەم وتانەی چاوش ئۆغڵو لەكاتێكدایە، كە دیار دەنیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، كە باڵی سەربازی (پەكەكە)یە بە ئاژانسی (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، حزبەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر نەبووە.

وتوشیەتی، “هیچ زانیارییەكمان لەسەر ئەو هێرشە نییە”.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر هێرش كرایە سەر ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا و تێیدا جێگری كونسڵی توركیا و كارمەندێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ شەڕی ڕەشپێستەكان هەڵدەگیرسێنێتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆنگرێسی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگی 240 ئەندام لەبەرامبەر دەنگی 187 ئەندام لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتی لە دژی چوار كۆنگرێسمان شەرمەزار كرد.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە توندی شەرمەزاری لێدوانە ڕەگەزپەرستەكانی سەرۆكی وڵات دۆناڵد ترەمپ دەكات كە مەترسی ڕق و كینەی لەنێو ئەمریكاییەكاندا زۆرتركرد لەبەرامبەر ئەوانەی تازە بوونە ئەمریكایی یان ئەوانەی ڕەنگیان جۆرێكی دیكەیە.

دوێنێ چوار كۆنگرێسمانی ئەمریكایی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی لێدواەكانی ترەمپیان دایەوە كە داوای لێكردبوون بگەڕێنەوە وڵاتەكانی خۆیان.

ئیلهان عومەر كۆنگرێسمان لە نێو هۆڵی كۆنگرێس ڕایگەیاند، هێرشەكانی ترەمپ بۆ سەر خۆی و هاوكارەكانی ڕەگەزپەرستانەیە بۆ ئەو كۆنگرێسمانانەی ڕەنگی دیكەیان هەیە، ئەوەش هەڵگری ئەجێندای نەتەوەییە سپییەكانە و داواشیكرد لە هاوكارە دیموكراتییەكانی كە داوای دادگای پەڕلەمانی سەرۆك بكەن بە ئامانجی دوورخستنەوەی.

لای خۆیەوە نانسی پێلۆسی سەرۆكی كۆنگرێس ڕایگەیاند، جارێكی دیكە ترەمپ دەیهەوێت ئەمریكا بكاتەوە بە سپی لە ئاماژەیەكدا بۆ گوتاری نەتەوەیی بڕوادار بە باڵادەستی ڕەگەزی سپی، بۆیە لەگەڵ كۆمارییەكان لە هەوڵدادەبن لەنێو كۆنگرێس بۆ دەركردنی بڕیارێك بۆ شەرمەزاركردنی لێدوانەكانی ترەمپ كە هانی ڕق و كینەی بیانیی و كۆچبەرەكان دەدات.

ترەمپ وێڕای هەڵمەتەكانی شەرمەزاری پێداگری لە هێرشەكانی بۆ سەر ئەو چوار كۆنگرێسمانە دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان