ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهاناوەچوونی كەركوك دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات رێوشوێن بۆ ئەو هێرشانەی دەكرێتەسەر كورد لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بگیرێتەبەر و كۆتایی پێ بهێنرێت.

محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پارێزگای كەركوك رووبەرووی هەندێك مەترسی بووەتەوە لەلایەن چەكدارە نەناسراوەكان و داعشەوە.

وتیشی، هەندێك لە لایەنەكان بە مەرام هەوڵ دەدەن بۆ ناچاركردنی هاوڵاتیانی كورد و جێهێشنی سنورەكە، ئەمەش دەچێتە خانەی گۆڕینی دیموگرافیای كەركوك‌و ئەمەش بەرنامە بۆ داڕێژراوە.

ئاشكراشیكردن رۆژانە هێرش دەكرێتەسەر هاووڵاتیانی كورد، سەرباری ئەوەی پڕۆسەی تەعریب بەردەوامە بەتایبەت لە سنوری قەزای دبس.

فراكسیۆنی یەكێتی داوای لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزیری ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد لەم ساتەوەختە هەستیارەدا كە لە عێراقدا تێپەڕدەبێت بەرپرسیارێتی مێژوویی لە ئەستۆ بگرن‌و كاربكەن بۆ راگرتنی ئەم زنجیرە پەلامارانە كە دەكرێتە سەر گوندەكانی كەركوك‌و بەشێكیشیان چۆڵ كراوەو هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسێی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان.

داواشی لە هێزە فیدراڵییەكان كرد، بەرپرسیارێتی دۆسێی ئەمنی ناوچەكە وەربگرن، ئەگەرنا داوا دەكەین هێزی پێشمەرگە بە هاوكاری هێزە عێراقییەكان هێزێك بۆ كەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان دابنرێت‌و چارەسەری كێشەكان بكەن‌و كار بكەن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی پارێزگاكە.

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەواڵگری عیراق: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵگری سەربازی عیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایدەگەیەنێت: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا، ئەوانەشی لەناوچەكانی نزیك بە توركیان ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانیان.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق سەرۆكی هەواڵگری سەربازی عیراق ڕایگەیاند: سەركردە باڵاكانی داعش كە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێگەی بەرتیلدانەوە لەباكووری سوریاوە چوونەتە توركیا و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونی گەڕانەوەی توندوتیژییەكانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانیان هەیە خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە بدەن، بەتایبەت دوای كوژرانی بەغدادی، دەشڵێت: داعش پیلانیان هەیە هەزارەها چەكدار و لایەنگریان لە سەربازگە و زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕزگار بكەن، هەوڵی بەكۆمەڵ هەڵهاتنیان دەدات.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەشدا: فەرماندە باڵاكانی داعش بەتایبەتی ئەوانەیان كە لەو ناوچانەی نزیك بە توركیان، ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە چەكداركردنەوەی لایەنگرەكانیان.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: سەرانی باڵای داعش كە بەنهێنی بەرەو شاری غازی عەنتاب و ناوچەكانی تر هەڵاتوون، پارەدارێكی گەورەن و كۆمەكی گەورەی دارایی دەبەخشنە ڕێكخراوەكە، چەندەها پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنانیان لە توركیا هەیە، ڕاشیگەیاند:”پێش مانگێك بەڵگەنامەی تەواوی نۆ لەسەرانی داعشمان داوەتە بەرپرسانی سەربازیی توركیا”.

ئەلعەلاق هۆشداریش دەدات لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەڵێت: 10 هەزار چەكداریان لەگرتووخانەكانی سوریان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، پشت بەستن بە بڕگەكانی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 308، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕوونیشیكردووەتەوە، لە بڕیارەكەدا گەشتكردن لەسەر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق قەدەغەكراوە، هەروەك بڕیاریشدراوە دەستبگیرێت بەسەر سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەیەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان