ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئۆپەراسیۆنێكی گەورە لە ئەنبار دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی میدیای ئەمنی عیراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورە لە پارێزگای ئەنبار بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی داعش ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی میدیای ئەمنی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، ” فەرماندەیی فیرقەی پیادەی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، لەئێستاوە دەستیكردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی فراوان لە ناوچەكانی باشوری سەگار و گوندی زەبع، لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و دەستگیركردنی داواكراوەكان و گەڕان بەشوێن ڕفێنراوەكان و خاپوركردنی عەمبارەكانی چەك و تەقەمەنی سەر بەر تیرۆریستان”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئۆپەراسیۆنێكی هاوشێوە لەلایەن فیرقەی پیادەی حەوتەم لە ناوچەی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی دۆڵی حۆران لە بیابانی خۆرئاوای عیراق دەستیپێكردووە و تێیدا شەش تونێل و سێ‌ مۆڵگە خاپوركراون، لەگەڵ پوچەڵكردنەوەی 29 بۆمب”.

هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتە ئەمنییەكانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، بیابانەكانی پارێزگای ئەنباریان بە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دانابوو، داواشیان لە شوان و ئاژەڵدارەكان كردبوو، لەپێناو سەلامەتی خۆیان ناوچەكە چۆڵ بكەن و ڕوو بكەنە شار و شارۆچكەكان.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان