ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“تاران سازش لەسەر سێ دوورگەكەی كەنداوی فارس ناكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سێ دوورگەكەی كەنداوی فارس بەشێكی جیانەكراوەن لە خاكی ئێران.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای كۆبوونەوەیەكی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كە لە ئیمارات بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: لە ڕۆژی كۆتایی كۆبوونەوەكە وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕاگەیەندراوێكی بە ناوی ئەبوزەبیەوە داناوە و بێ وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی ئێران و پاكستان وەك ڕاگەیاندنی كۆبوونەوەكە ناساندویەتی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دەقی ڕاگەیەنراوەكەدا مافی ئێرانی بەسەر دوورگەكانی ئەبو موسا و تونب كوبڕا و تونب سوغرا سڕیوەتەوە.
بەهرام قاسمی جەختیكردەوە، سێ دوورگەكەی كەنداوی فارس بەشێكی جیانەكراوەن لە خاكی ئێران و هەرگیز تاران سازش لەسەر مافی مێژوویی خۆی لە خاوەنداریەتی ئەو دوورگانە ناكات.

ئابوری

ڤایرۆسەكە، 5 تریلیۆن دۆلار زیانی لەبازاڕەكانی جیهان داوە

لوقمان غەفوور

بەهۆی ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) پشكی بازاڕەكانی جیهان داڕمانی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، ئەمە ئەو ترسەیە كە ئابووریناسانی ئەمریكایی دوو مانگە سەرقاڵكردووە و ئەم هەفتەیە بە خراپترین هەفتە دانراوە لە دوای قەیرانی ئابووری جیهان لە ساڵی 2008 ەوە. تێكڕاش زیانی تۆقێنەرەكە (COVID-19) بە پێنج تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەپێی هەواڵێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئەوروپا، قەیران دەبینرێت و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ پێچەوانەكردنەوەی ئەو قەیرانە لەكاتێكدا بازاڕی سەرەكی ئەوروپا سەرلەبەیانی ڕۆژی 28ی فێبریوەری بە ڕێژەی %3 دابەزینی تری بەخۆیەوە بینی. هەموو چاوەكانیش لەسەر ئەمریكان كە بتوانێت سەلامەتی بازاڕی جیهان ڕاگرێت بە ناردنی قەواڵە داراییەكانیی كە ببێتە هۆیەك بۆ پاراستنی جیهان لەمكاتەدا.

ئومێد دەكرێت دەردەكە لە مانگی مارچ-دا كۆتایی بێت و چالاكی ئابووری بەخێرایی گەشەبكاتەوە بۆ سروشتی خۆی.

وۆل ستریت جۆرناڵ نووسیەتی، ئێستا گرەوەكە لەسەر ئەوەیە یەدەكی فیدراڵی (دەستەیەكی بانكی فیدراڵییە لە ئەمریكا كارەكانی بانكی ناوەندی ڕێكدەخات و ساڵی 1913 دامەزراوە) لە نزیكترین كاتی مانگی داهاتوودا ڕێژەی نرخی سوودەكانی ئەمریكا كەمكاتەوە و چاودێری بانكە ناوەندییەكان بكات لەم نەخۆشی ئابوورییەدا لەماوەی قەیرانەكە و لاوازبوونی جیهاندا.

جۆن لاو سەرۆكی پشكەكانی ئاسیا لە بانكی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئێس ئی ئای بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریكا بە ئێن بی سی نیوز-ی ڕاگەیاند:” وەبەرهێنەران هەوڵدەدەن نرخەكان دیاریكەن لە خراپترین سیناریۆدا و ترسی گەورە ئەوەیە چی لە بازاڕی ئەمریكا ڕوودەدات و بازاڕەكانی دەرەوەی ئاسیا ڕوودەدەن”.

لەناوبردنی هاتوچۆكردنی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتاندا، زیاتركردنی بەربەستەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان تەنگی بەئابووری جیهان هەڵچنیوە.

بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە چین سەرچاوەكەیەتی، بازاڕەكانی جیهان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، لەكاتێكدا تا ڕۆژی 28ی فێبریوەری نەخۆشییەكە لە جیهاندا 84 هەزار و 112 كەس تووشی بووە و 2 هەزار و 876 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری تەندروستی ئێران: كاریگەری گەورە و سەرەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەفتەی داهاتوودا دەردەكەوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی ئێران، ڕایدەگەیەنێت، بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریانداوە ماوەی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بۆ سێ‌ ڕۆژی تر درێژ بكەنەوە.

سەعید نەمەكی وەزیری تەندروستی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، بەمەبەستی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەی داخستنی سەرجەم خوێندنگەكان و ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنیان بۆ سێ ڕۆژی تر لەسەرتاسەری وڵاتدا درێژ كردووەتەوە.

سەعید نەمەكی ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی هەموو ئاماژەكان كاریگەری گەورە و سەرەكی نەخۆشییەكە لەهەفتەی داهاتوودا دەردەكەوێت.

وەزیری تەندروستی ئێران و داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، هاتنە دەرەوەكانیان كەم بكەنەوە و گرنگی زیاتریش بە پاك و خاوێنی خۆیان و دەوروبەرەكەیان بدەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ؛ شارەزایەكی بایۆلۆجی: كۆرۆنا دروستكراوی ئەمریكایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی بایۆلۆجی ڕوسی ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی ئەمریكایە و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە و دەشڵێت: “كۆرۆنا چەكی ڤایرۆسی ئەمریكییە”.

ئیگۆر نیكۆڵین، شارەزای بایۆلۆجی و ئەندامی پێشووی لیژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بە چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی لە چاوپێكەوتنێكی لە كەناڵی (rt)ی ڕوسی ڕایگەیاند، كە 25 تاقیگەی نهێنی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ڤایرۆسی لەدەورووبەری سنووری چین هەن و ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنایەش چەكی ڤایرۆسی ئەمریكا و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە.

دەشڵێت: “لە چەندین شاری چین بازاڕ هەیە بۆ فرۆشتنی ئاژەڵی دەریایی و هەزاران ساڵە خەڵك ئەو ئاژەڵانە دەخۆن و هیچ نەخۆشییەك نەگوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ لەو ماوە دوورودرێژەدا.

دەشڵێت: “لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لە چین چوار جۆر ڤایرۆس بڵاوبووەوە، كە لەو جۆرەن و ئەوەش دەریدەخات، كە ئەوە سوتفە نییە، بەڵكو پیلانە”.

ئەو شارەزا بایۆلۆجییە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە هەریەك لە وڵاتانی كازاخستان و لاوس و ڤێتنام و تایوان و كۆریای باشوور و فلیپین و چەند وڵاتێكی دیكە تاقیگەی بایۆلۆجی ئەمریكی هەیە و بەپێی ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی دروست كراون و دەكەونە نزیك یان سەر سنوورەكانی چین.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە چین و گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئێران سوتفە نییە و دەشڵێت: “ئەو ڤایرۆسە دیاری كراوە و دەگاتە ئەو وڵاتانەی دژی ئەمریكان وەك چین و ئێران و هەندێك وڵاتی ئەوروپی وەك ئیتاڵیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان