ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێگای هەیبەت سوڵتان بە ڕووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا قەدەغە كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ڕێگای ھەیبەت سوڵتان بەڕووی شۆفێرانی بارھەڵگردا قەدەغەدەكات و داوا دەكات ڕێگای (كەلكەسماق و ئاغجەلەر – كەركوك) بەكاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی میدیایی خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ڕێگاوبانەكان لە تێكچوون و سەلامەتی گشتی، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی كۆیە بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی ڕێگای ھەیبەت سوڵتان بە ڕووی شۆفێرانی بارھەڵگردا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ئەوەشیخستووەتەڕوو،”شۆفێرانی بارهەڵگر ڕێگەیان پێدراوە ڕێگای (كەلكەسماق و ئاغجەلەر – كەركوك) بەكاربهێنن، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك مەفرەزەیان لە ناوچەی چنارۆك داناوە و سزای ئەو شۆفێری بارهەڵگرانەیانداوە كە ڕێگەكەیان بەكارهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە جەخت دەكاتەوە لەوەی بەكارھێنانی ڕێگای هەیبەت سوڵتان لەلایەن شۆفێرانی بارهەڵگرەوە سەرپێچییە و شۆفێران سزادەدرێن، جگە لەوەش لە ڕێگای هێما و تابلۆوە شۆفێرانیان لە بەكارنەهێنانی ئەو ڕێگایە ئاگاداركردووەتەوە و ڕۆژانەش بە بەردەوامی چاودێری ڕێگاكە دەكەن.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی حاڵەتەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

وەزارەتەكە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٢ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٢)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٤٧٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢١٦) لە هەولێر، (١٩٢) لە سلێمانی، (٧٣٣) لە دهۆك، (٥٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین وە (٤٢٤٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٠٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٢٤) هەولێر، (١٢٠) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.
دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (٤) نێر تەمەنیان (٤٠، ٣٧، ٣٢، ٣١) ساڵ و (٤) مێ تەمەنیان (٣٢، ١٦، ١٤، ٢) ساڵ، کە سێیان لە کەرەنتن بوون و لە وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە، پێنجیان بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانن.
• پارێزگای سلێمانی (١٤) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (٦) نێر تەمەنیان (٦٤، ٥٧، ٣٤، ٣٢، ٣٠، ٤) ساڵ و (٨) مێ تەمەنیان (٦٠، ٥٤، ٤٠، ٢٩، ٢٢، ٢٠، ١٧، ١٤) ساڵ، کە حەوت لە تووشبووان لە قەزای دەربەندیخانن و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، وە حەوت لە ناو شاری سلێمانین کە پێنچ لەوان پێشتر گەشتیان کردبوو وە دووەکەی تر پێشنەی گشتیان نیە.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٥٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی ئازاری٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شارەدێی خەلیفان كەرەنتین كرا


خەڵک- ئارام سەردار
دوای ئەوەی دوێنێ یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەدێی خەلیفان تۆمارکرا، کە گەنجێک بوو ماوەی ۲۰ ڕۆژ بوو لە وڵاتی بەڕیتانیا گەڕابووەوە، ئەمڕۆ ٨ کەسی تر لەم شارەدێیە کە بەرکەوتەی ئەو گەنجە بوونە ڕاگەیەنرا، بەهۆیەوە بڕیاردرا خەلیفان کەرەنتین بکرێت.

كرمانج عزەت قایمقامی شارۆچکەی سۆران بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەهۆی دەرکەوتنی حاڵەتی نوێ، کە لەئەنجامی بەرکەوتن لەگەڵ ئەو گەنجەی دوێنێ بڕیاردرا خەلیفان کەرەنتین بکرێت.

دەشڵێت “بڕیاری کەرەنتینەکردن لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پاریزگای هەولێر بووە تاوەکو ئەو حاڵەتانەی هەن دەست نیشان بکرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە؛ بەفر حاجی ئۆمەرانی سپی کرد


خەڵك –ئارام سەردار
لەگەڵ ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەفر چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تایبەتیش حاجی ئۆمەرانی بە تەواوی سپی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان