ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ژاپۆن لە حەویجە پڕۆژەیەك جێبەجێ‌ دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی هاوكاریكردنی پڕۆژەیەك لە شارۆچكەی حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری كەركوك، حكومەتی ژاپۆن هاوكاری دارایی پێشكەش دەكات.
باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە:”حكومەتی ژاپۆن بڕی 83 هەزار دۆلاری ئەمریكایی بۆ دابینكردنی ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی حەویجە لە كەركوك پێشكەشكرد”.
بەپێی راگەیەندراوەكە،”ئامانج لە پڕۆژەكە بریتییە لە باشتركردنی ژینگەی پزیشكی منداڵانی بچووك لە حەویجە و ناوچەكانی دەوروبەری، ئەوەش لەڕێگەی دابینكردنی نۆ ئامێری بوژراندنەوەی هەناسەدانی منداڵان لە نەخۆشخانەی حەویجە”.
ئەمڕۆ یەكشەممە 3/3/2019 ڕێوڕەسمی واژووكردنی پێشكەشكردنی هاوكارییەكە لەلایەن ناوفۆمی هاشیموتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق و ئەحمەد ئەلهیتی، سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی یەكگرتووی عیراقی بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان واژووكرا و كۆمەڵەكەش پڕۆژەكە جێبەجێ دەكات.
جێی ئاماژەیە، لە ساڵی 2003وە حكومەتی ژاپۆن زیاتر لە 90 پڕۆژەی لە عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا جێبەجێ كردووە، بەتایبەتی لەبوارەكانی چاودێری تەندروستی، فێركردن و ڕووبەڕووبونەوەی هەژاری.

ئابوری

وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 بۆ پەرلەمان ئاشكرا كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە میدیاكانی وتووە”تائێستا پڕۆژەیاساكە لە وەزارەتی داراییە و بڕیارە بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دوای گفتووگۆ بنێردرێت بۆ پەرلەمان”.

پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئامادەدەكرێت و پاشان لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەكرێت و دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە.. شاندێكی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی عوماندا كۆبوونەوە

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

هەریەك لە سعود بن بیلال ئەبوسەعدی، وەزیری دەوڵەت و پارێزگاری شاری مەسقەت، پێشوازیان لە شاندێكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كرد و تێیدا چەند بابەتێكی بازرگانی و ئابوری تاوتوێ‌ كران.

یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و یەكێك لە ئەندامانی شاندەكە لە عومانەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لایەنی سەڵتەنەی عومان باسیان لە گۆڕانكارییەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنەكان لە چەند بوارێكدا كردووە.

دانیشتنەكە كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، لایەنی سەڵتەنەی عومان ئامادەی ئەوەیان دەربڕی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوولا و داواشیان لە شاندەكەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا جارێكی دیكە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن و ماوەیەكی زیاتر بمێننەوە.

هەر لە دانیشتەكەدا شاندی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی هەریەك لە وەزیری دەوڵەت و پارێزگار و لایەنی عومانیان كردووە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

لایەنی سەڵتەنەی عومان خۆشحاڵی ئەوەیان دەربڕیووە، كە هەولێر لە ساڵی 2014دا، بووەتە پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەب و ساڵی ڕابردووش یەكێك بووە لەو شارانەی زۆرترین ئاسایشی تێدا بەرقەراربووە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دانیشتەكەدا باس لە ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كرا و چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژیش خرانەڕوو، كە بەشێوەی هاوبەش”شەراكەت” وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بتوانن بەشداری تێدا بكەن، بەتایبەتی لە سێكتەرەكانی پیشەسازی و تەندروستی و گەشتوگوزاردا و تەئكیدیان لە پشتیوانی خۆیان كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز لەكاتێكدایە كە لەمساڵدا مووچەی سێ‌ مانگ بە نادیاری ماوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان