ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

شوان عەتوف بووە بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی

خێزان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەریی سلێمانی رایگەیاند، هونەرمەند شوان عەتوف وەک بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی دەستبەکار بوو.

شوان عەتوف ساڵی ١٩٧٢ لە سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی ١٩٨٨ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لە چەندین دراما و فلم و شانۆییدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردووە.

دیارترین ئەو خەڵاتانەی وەری گرتووە:

١٩٩٤ باشترین ئه‌كته‌ر له‌ دووه‌م فێستڤاڵی شانۆ له‌ سلێمانی.

١٩٨٨ باشترین مۆنۆدراما.

٢٠٠٧ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

٢٠٠٨ خه‌ڵاتی رێزلێنانی لە رۆژی شانۆی جیهانی.

٢٠٠٨ خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زیری رۆشنبیریی بۆ فلمی (بۆنی سێو).

٢٠٠٩ خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ فلمی (شوێنێك بۆ یاری).

٢٠٠٩ نازناوی سوپه‌ر ستاری عێراق له‌ فێستیڤاڵی (گۆڵف) له‌ دوبه‌ی.

٢٠١٠ باشترین ئه‌كته‌ری دراما، به‌ پێی راپرسی گۆڤاری شه‌قام.

٢٠١١ باشترین ئه‌كته‌ری لاوی عێراق (یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق).

٢٠١٢ خەڵاتی باشترين ئەكتەری لاوی كوردستان.

٢٠١٢ خه‌ڵاتى رێزلێنانى رۆشنبیرى كه‌لار.

٢٠١٣خه‌ڵاتی رێزلێنانی خوێندكارانی كورد له‌ زانكۆی تاران.

٢٠١٤ باشترین فلم له‌ فێستیڤاڵی (جیرۆنا) ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ وڵاتی ئیسپانیا بۆ فیلمی(ماڵ و كلیل).

کوردستان

ئەمشەو مانگ گیرانە
نوێژی مانگ گیران چیە و چۆن دەكرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبنییە گەردونی و كەشناسییەكان، ئەمشەو لە نزیك كاتژمێر 10ی شەوەوە دیاردەی نیمچە مانگ گیران ڕوودەدات و لە هەرێمی كوردستانیش دەبینرێت و تا كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ دیاردە گەردوونی و خواكردەكان چەندین زیكر و ڕێوڕەسمی ئایینی بوونی هەیە و لەكاتی مانگ گیران و خۆر گیرانیشدا نوێژی سوننەت دەكرێت.

سەبارەت بە شێوازی نوێژی مانگ گیران، مەلا موسلیم مەلا ساڵح فریزی، مامۆستای ئایینی لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، نوێژی مانگ گیران نوێژێكی سوننەتە و لەو كاتەی مانگ گیران دەستپێدەكات تا تەواوبوونی مانگ گیرانەكە نوێژەكە دەكرێت و دوو ڕكاتە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو دوو ڕكاتە بە تەنها یان بە كۆ (جەماعەت) دەكرێت و لە هەر ڕكاتێكدا دوو چەمانەوە (ڕكوع) و دوو ڕاوەستانی تێدایە پێش ئەوەی بچیتە كڕنووش (سوجدە)، واتە كە دەستت كرد بە نوێژكردن سەرەتا سورەتی (الفاتیحە) دەخوێنیت لەگەڵ سورەتێكی تر و ئینجا دەچیتە ڕكوع و هەڵدەستیتەوە و هەمدیسان سورەتی (الفاتیحە) و سورەتێكی دیكە دەخوێنیت و دەچیتەوە ڕكوع و هەڵدەستیتەوە و ئینجا دەچیتە سوجدە.

وتیشی، “بۆ ڕكاتی دووەمیش بە هەمان شێوە دووبارەی دەكەیتەوە”.

مەلا موسلیم ئاماژەی بەوەشكرد، كە سوننەتە لەكاتی مانگ گیران زیكر و دوعا و داوای لێخۆشبوونی زۆر بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە لە كاتژمێر 09:43 خولەكەوە دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 3:17 خولەكی بەرەبەیان دەخایەنێت، واتە زیاتر لە 5 كاتژمێر و نیو بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەحلام پاش دابەزاندی كێشی و بە ستایلی جیاواز لە پرچ و جل و بەرگەوە دەر دەكەوێت

خێزان

ئەحلام یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی ساڵانێكە وەك یەكێك لە داوەرەكانی پرۆگرامی كورد ئایدڵ كاردەكات و بەردەوام ڕەخنەی جیاواز لەسەر ڕەفتار و شێوازی خۆگۆڕین و ستایل و جلوبەرگی دەدرێت، بەڵام بە شێوازێکی جیاوازتر و گەنجانەتر دەرکەوت پاش بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی لە تۆڕکۆمەڵایەتییەکانەوە بووەتەوە جێی باس.

Image may contain: 1 person, standing, tree, plant and outdoor

ئەحلام یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی خلیج، لەدایکبووی ساڵی 1969 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هونەرمەندە دەوڵەمەندەکانی جیهانی عەرەبی نازناوی شاژنی پێبەخشراوە و خەڵکی ئیماراتە، خاوەنی سێ منداڵە.

Image may contain: 1 person, standing, outdoor and nature

Image may contain: 1 person, smiling, standing, plant, tree, flower, outdoor and nature

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Offliner: ئەپێکی سەرنجڕاکێش بۆ پاشەکەوتکردنی پەڕە و ناوەڕۆکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

خەڵک

ئەپی Offliner ئەپێکی بەسوود و نایابی کۆگای گوگڵ پلەیە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لە پاشاکەوتنی پەڕگەکانی ئینتەرنێت و ڕێپێدانت بۆ خوێندنەوەیان لە دواتردا و بێ ئینتەرنێت.

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بریتییە لەمانەی خوارەوە:
پاشاکەوتکردنی پەڕەکان بە دەنگ و ڤیدۆ و پاشان ڕێپێدانت بەکردنەوەیان لە کاتێکدا ئینتەرنێت پەیوەست نییە بە مۆبایلەکەتەوە.
پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکان لە مۆبایلەکەتدا.
پاشاکەوتکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
دەتوانیت باکئەپی زانیارییەکانی ئەپەکە بکەیت بۆ کاتی پێویست.

هەروەها ئەپەکە وەشانی پشتگیریکراوی هەیە لەڕێی پارەوە کە ڕێت پێدەدات سوودمەندی زیاتر بیت لە تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان