ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٥ نهێنی پیاوان کە خۆیان دانی پێدا نانێن و خانمان لێرەوە دەتوانن بیزانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ نهێنی پیاوانە کە خۆیان دانی پێدا نانێن و خانمان لێرەوە دەتوانن بیزانن:

-پیاوان هه‌ستیارن، به‌ڵام به‌رێگای تایبه‌تی خۆیان: ڕه‌نگه‌ له‌ كاتی بینینی فیلمێكی تراژیدیدا نه‌كه‌وێته‌ گریان، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ هه‌ستی نیه‌، به‌ڵكوو زۆرجار ئه‌وه‌ به‌ وه‌رزشكردن یاخود رێگای دیكه‌ ده‌رده‌بڕێت، هه‌ر بۆیه‌ ئاگاداری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی به‌.

-پیاوانیش حه‌ز به‌ پیاهه‌ڵدان ده‌كه‌ن: گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ كاتی بینینی تۆدا به‌ جلوبه‌رگێكی نوێ و جوانه‌وه‌ به‌سه‌ریدا هه‌ڵنه‌دایت ڕه‌نگه‌ توڕه‌ ببیت، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت كه‌ پیاوانیش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌و ئه‌وانیش حه‌ز به‌ پیاهه‌ڵدان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وامبه‌ له‌ ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت.

-پیاوانیش هه‌ندێك كات متمانه‌به‌خۆبون له‌ده‌ستده‌ده‌ن: ئه‌ویش پێویستی به‌ پشتگیری تۆ هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆش ئه‌وت پێنه‌ڵێت، بۆیه‌ ببه‌ره‌ هاوڕێ و هاوسه‌ر و خۆشه‌ویستێك بۆیی و له‌پشتی به‌.

-پیاوان رقیان له‌ بازاڕكردنه‌: ناچاری مه‌كه‌ كه‌ له‌به‌ر دڵی تۆ بۆ چه‌ندكاتژمێرێك له‌ نێو فرۆشگاكانی فرۆشتنی پێداویستی ژنانه‌دا بگه‌رێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و زۆر بێزاركه‌ره‌.

-پیاوان ڕۆمانسین، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك نێو فیلمه‌كان: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێمه‌كه‌ كه‌ بتباته‌ كه‌نار ده‌ریایه‌ك و له‌ كاتی خۆرئاوابوندا یان له‌به‌ر رۆشنای مانگدا له‌ئامێزت بگرێت، به‌ڵكوو چێژ له‌ شته‌ بچوكه‌كان وه‌ك له‌ دیاریه‌كی ساده‌ یاخود بانگێشتكردن بۆ نانخواردنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ربگره‌.

خۆشەویستی

بۆ کوڕان: ئەمە چەند جۆرێکی کچە کە دەبێت خۆت ئامادە بکەیت توشی یەکێکیان ببیت

خێزان

توێژەری دەروونی  Samantha Rodman کچانی دابەشکردووە بۆسەر چەند بەشێک کە پێویستەکات کوڕان خۆیان ئامادەبکەن توشی یەکێکیان ببن، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە گرنگترینیانە:

 

– کچی باوکی

ئەم جۆرە کچانە پشت بەکوڕان نابەستن و تەنها باوکی خۆیان لا پیاوە و هەرچیەک بێت بەو دەڵێن

 

کچی سەر بەدەرەوە

ئەو کچانەن کە بۆیە شوو دەکەن تا ئازادبن و بتوانن بۆخۆیان بێن و بچن

 

کچی مەکتەب

ئەم کچانەن کە بەردەوام بەخوێندنەوە سەرقاڵن و پاش زانکۆ دەیانەوێت ماستەر و دکتۆراش بخوێنن و زۆر کاتیان بۆ ماڵەوە نییە

 

کچی دڵپیس

ئەو جۆرە کچانەن کە بە سادەترین شت گومان دەیانگرێت و دڵیان پیسە

 

کچی شیکپۆش

ئەو کچانەن کە ستایکل و جلوبەرگ و خۆگۆڕین هەموو دنیایی ئەوانە

 

کچی لەخۆڕازیی

ئەم کچانە کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٠٠ وێنەی سێڵفی دەگرن و زۆر خۆیان لا جوانە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٢ کاریکاتێر کە نیشانی دەدات ژن و مێردە بەختەوەرەکان چۆن دەژین!

خێزان

هەموو ژن و مێردێک یادگاری تایبەت بەخۆیان هەیە و زۆرجار بەیەکەوە باسی دەکەن، ئەم وێنانەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو یادگاریانەن کە هەموو ژن و مێردێکی بەختەوەر پێیدا تێپەڕ دەبن:

– ئەو کاتەی هەموو کات ئامادەیت بۆئەوەی دڵنیابیت کە ئەو بەبێ ترس دەخەوێت

– هەمووکات دەتوانیت پشتی پێببەستیت

– بەبێ ئەوەی ئەو بە خۆی بزانێت گرنگی پێدەدەیت

– حەزدەکەیت لە باوەشیدا بمێنیتەوە، هەرچەندە گەر زۆر ئاسودەش نەبیت

– کاتێک دەبێت سەرە بگرن

– هەڵدەدەن ئەم ڕۆژە قورسانە بەیەکەوە تێپەڕێنن

– لە کاتە ناخۆشەکانیشدا گرنگترین شتەکان لەبیر ناکەیت

– ئەو کاتەی هەردوکتان هەمان کێشەتان هەیە

– بۆ یەکدی دەژین و گوێ بە قسەی خەڵک نادەن

– لە یەکدی تێدەگەن

– هەرچەند زۆر بەیەکەوە بن، بەڵام هەر وا هەستدەکەن کە گەنجن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کۆمەڵێک دیمەن لە ژیانی هەر ژن و مێردێکدا هەبوو مانای وایە خۆشەویستیەکەیان لە لوتکەدایە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سۆزداری و ڕۆمانسییە کە لە ژیانی هەر ژن و مێردێکدا هەبوو مانای وایە خۆشەویستیەکەیان لە لوتکەدایە:

#1

#2

#3

#4

#5

#6

#7

#8

#9

#10

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان