ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كشتوكاڵی هەڵەبجە، ڕووبەڕووی نەخۆشی و مێرووە قڕكەرەكان دەبێتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، كە ڕووبەڕووی كشتوكاڵی ناوچەكە ببێتەوە.

ساڵانە بەهۆی بوونی نەخۆشی و كێشەی جۆراوجۆرەوە، جوتیاران ڕووبەڕووی كێشەی كشتوكاڵی دەبنەوە و حكومەتیش وەك پێویست ڕووبەڕووی كێشەكان نابێتەوە و دواجار جوتیاران تووشی زیان دەبن.

ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پلانمان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراوی مێرووە قڕكەرەكان.

وتیشی، “بڕێكی باشمان لە دەرمانە قڕكەرەكانی قەڵاچۆكردنی مێروو دابینكردووە و لە گەنجینەكانمان هەیە، لە حاڵەتی دەركەوتنی هەر دەردێكی كشتوكاڵی و هەر مێروویەكی كوشندە، دەتوانین دابەشی بكەین بەسەر جوتیاراندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەردەوام لە هەوڵداین بۆئەوەی زۆرترین دەرمانی قڕكەر ئامادەبكەین بۆ ئەوەی لەكاتی گونجاودا لەبەردەستدا بێت و نەبنە زیانێكی گەورە بۆسەر جوتیاران.

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هەر خێزانێك بڕی 150 هەزار دیناری وەك هاوكاری پێ‌ دەدرێت”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق بڕیاری دا هەر خێزانێك، كە مووچە لە حكومەت وەرناگرێت مانگانە بڕی 150 هەزار دیناری پێ‌ بدات ئەوەش بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاوەستانی كار و كاسبی هاووڵاتیان.

عەبدولزوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوكارییەكی بەپەلە دەدرێت بەو خێزانانەی مووچەخۆری حكومەت نین و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە یان سوودمەند نین لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

ڕاشیگەیاندووە، كە هاوكارییەكە بڕی 150 هەزار دنیاری مانگانەیە و بۆ ڕێگری كردنە لە قەیرانی دارایی لای هاووڵاتیان، چونكە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە كار و كاسبی هاووڵاتیان ڕاوەستاوە.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزارەتەكەیان داتابەیسی هەیە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانانەی لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و هاوكات سوودیشیان لە لیستی كۆبۆنی خۆراكی وەزارەتی بارزگانی وەرگرتووە.

وتیشی، “لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڕی 300 ملیار دینار تەرخان كراوە بۆ پڕۆسەكە و بەم زووانە دابەش دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دارایی خشتەیەكی نوێی بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی خانەنشینان و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەوجۆرە دەبێت، كە لە خشتەكەدا دیاری كراوە.

بەپێی خشتەكە، دابەشكردنی مووچە جیاكراوەتەوە بەپێی بڕی مووچەكان و هەر بەشێكیش ڕۆژێكی بۆ دیاری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان