ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتی دارایی عیراق كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەى ڕاگەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە لەم مانگەدا بەپێی یاسای نوێ پشكی ھەرێم لە بودجە ڕەوانە دەكرێت و دەشڵێت: “وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی پێشمەرگە نووسراوی بۆ وەزارەتی بەرگری كردووە”.

ناسر ھەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، “وەزارەتی دارایی حكوومەتی عیراق نووسراوێكی بۆ وەزارەتی بەرگری كردووە و تێیدا داوای لێ كردووە لەسەر بودجەی خۆیان ٦٨ملیار دینار زیاد بكەن، كە پشكی وەزارەتی پێشمەرگەیە و بۆ مووچە ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت”.

وتیشی، “چاوەڕێ دەكرێت ھەر لەم مانگەوە دەست بە خەرجكردنی بكرێت و مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بكرێت”.

ھەركی ئاشكراشی كرد، “لەبارەی ئەوەی بەغدا لە مانگی ڕابردوودا ٣١٧ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە كردووە، پرسیارێكمان ئاڕاستەی وەزیری دارایی كرد و بەدواداچوونمان بۆ كرد، ئەویش باسی لەوە كرد، كە ھێشتا یاسای نوێی بودجە جێبەجێ نەكراوە و ئەوەی ڕەوانە كراوە بەپێی یاسای كۆن بووە، بەڵام لەم مانگەدا بەپێی یاسای نوێ پشكی ھەرێم ڕەوانە دەكرێت”.

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هەر خێزانێك بڕی 150 هەزار دیناری وەك هاوكاری پێ‌ دەدرێت”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق بڕیاری دا هەر خێزانێك، كە مووچە لە حكومەت وەرناگرێت مانگانە بڕی 150 هەزار دیناری پێ‌ بدات ئەوەش بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاوەستانی كار و كاسبی هاووڵاتیان.

عەبدولزوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوكارییەكی بەپەلە دەدرێت بەو خێزانانەی مووچەخۆری حكومەت نین و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە یان سوودمەند نین لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

ڕاشیگەیاندووە، كە هاوكارییەكە بڕی 150 هەزار دنیاری مانگانەیە و بۆ ڕێگری كردنە لە قەیرانی دارایی لای هاووڵاتیان، چونكە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە كار و كاسبی هاووڵاتیان ڕاوەستاوە.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزارەتەكەیان داتابەیسی هەیە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانانەی لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و هاوكات سوودیشیان لە لیستی كۆبۆنی خۆراكی وەزارەتی بارزگانی وەرگرتووە.

وتیشی، “لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڕی 300 ملیار دینار تەرخان كراوە بۆ پڕۆسەكە و بەم زووانە دابەش دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دارایی خشتەیەكی نوێی بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی خانەنشینان و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەوجۆرە دەبێت، كە لە خشتەكەدا دیاری كراوە.

بەپێی خشتەكە، دابەشكردنی مووچە جیاكراوەتەوە بەپێی بڕی مووچەكان و هەر بەشێكیش ڕۆژێكی بۆ دیاری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان