ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارێزگاری سلێمانی هۆكاری كەمی دابەشكردنی نەوت ئاشكرا دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سیانەكردنی هەندێك لە پاڵاوگەكان و پێكهاتەی تازەی وەزارەتی نەوتی عیراق ڕەنگە گرفت بۆ ناردنی بەشە نەوتی سلێمانی دروست بووبێت و دەشڵێت: “لە چەند كەناڵێكەوە سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی بەشە نەوتی هاووڵاتیانین”.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی چاكسازی لە هەندێك لە پاڵاوگەكان، كە لەكاركەوتبوون هەروەها پێكهاتەی نوێی وەزارەتی نەوتی عیراق ڕەنگە هەندێك كێشە بۆ بەشە نەوتی هاووڵاتیان دروست بووبێت.

وتیشی، “لە ئێستادا و بەردەوام لە ڕیگەی وەزیری نەوتی عیراق و هەردوو جێگرەكانی بۆ كاروبارەكانی تایبەت بە پرسی سووتەمەنی سەرقاڵی چارەسەركردنی دۆخەكەین بۆ گێڕانەوەی دۆخەكە بۆ حاڵەتی ئاسایی”.

ڕاشیگەیاند، لە پاڵ ئەو هەڵمەتەی ئێمە، بە هاوكاری پەڕلەمانی عیراق و وەزارەتی نەوتی عیراق توانیمان بڕی بەرمیلێك نەوت بۆ ئاوارەكان دابین بكەین، كە پێشتر بۆ ئەم زستانە بۆ هەر ماڵێك بڕی 40 لیترمان لەسەر خەرجی پارێزگا بۆ كڕین، ئێستا ئەو نەوتەی وەریدەگرن، هەندێكیان دەیفرۆشنەوە، ئەمەش كاریگەری باشی لەسەر بازاڕ دروست كردووە لە بارەی نەرخەكەیەوە.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەوڵی ئەوەمان داوە گاز بۆ نەخۆشخانەكان و خانووە پلاستیكیەكان دابین بكەین و نەوتی پێویستمان بۆ خوێندنگەكان دابین كرد.

لە هاوین و پاییزی ئەمساڵ هەڵمەتێكی فراوان بۆ دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی و شارۆچكە و شارەدێیەكان و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستی پێكرد و بەرمیلێك نەوت دابەشكرا و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە لەگەڵ دەستپێكردن بە دابەشكردنی بەرمیلی دووەم پڕۆسەكە خاو بووەوە و ماوەی دوو مانگە مەڵبەندی یەك تەواو نەكراوە.

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێكدەخات بەجۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت و ڕێكارەكانی خۆپارێزیش بگیرێنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی سبەینێ دوو شەممە 6-4-2020 مووچەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان دابەش دەكرێت تكایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1- سەرجەم لێپرسراوی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە بەرێوەبەرایەتی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی كارمەندی ھۆبەكەیان.

2- ھەر ھۆبەیەكی كشتوكاڵی بەرپرس دەبێت لە دابەشكردنی مووچەی كارمەندەكانی بەشێوەیەك، كە نەبێتە ھۆی كۆمەڵبونێكی زۆر .

3- فەرمانبەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتی واباشترە لە كاتی ھاتنی بۆ مووچە ھەوییەی بەڕێوەبەرایەتی یان باجی باخچەكان و شارەوانی پێبێت بۆ ئەوەی زۆر كێشەی بۆ دروست نەبێت لە كاتی ھاتووچۆدا.

4- كارمەندان و فەرمانبەرانی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە ھۆبەكانی خۆیان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنمایەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش .

5- ئەو كارمەندانەی لەناو ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنماییەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان