ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای 100 دۆلار لەكاتی داخستی بازاڕ بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا و دەشڵێت: “بەهای تمەن دابەزیوە”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار تا ڕادەیەك بە جێگری ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 120 هەزار دینارە بە دراوی پێنج هەزاری و بە 119 هەزار و 800 دینارە بە دراوی 10 هەزاری و 25 هەزار دیناری.

وتیشی، “بەهای تمەن ڕووی لەدابەزین كرد بە جۆرێك 100 دۆلار بە ملیۆنێك 350 هەزار بە حەواڵە و 320 هەزاریش بە دەستی مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، هەر 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەو خاوەن نووسینگەیەی ئاڵوگۆڕی دراو ئاشكراشی كرد، ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 100 دۆلار بە 122 هەزار و 250 دینار بووە.

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێكدەخات بەجۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت و ڕێكارەكانی خۆپارێزیش بگیرێنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی سبەینێ دوو شەممە 6-4-2020 مووچەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان دابەش دەكرێت تكایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1- سەرجەم لێپرسراوی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە بەرێوەبەرایەتی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی كارمەندی ھۆبەكەیان.

2- ھەر ھۆبەیەكی كشتوكاڵی بەرپرس دەبێت لە دابەشكردنی مووچەی كارمەندەكانی بەشێوەیەك، كە نەبێتە ھۆی كۆمەڵبونێكی زۆر .

3- فەرمانبەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتی واباشترە لە كاتی ھاتنی بۆ مووچە ھەوییەی بەڕێوەبەرایەتی یان باجی باخچەكان و شارەوانی پێبێت بۆ ئەوەی زۆر كێشەی بۆ دروست نەبێت لە كاتی ھاتووچۆدا.

4- كارمەندان و فەرمانبەرانی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە ھۆبەكانی خۆیان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنمایەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش .

5- ئەو كارمەندانەی لەناو ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنماییەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان