ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركمانەكانی كەركوك هۆشداری بە یەكێتی و پارتی دەدەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
حزب و هێزە توركمانیەكان لە كەركوك دەربارەی پۆستی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی شارەكە هۆشداری دەدەنە یەكێتی و پارتی لە ئەگەری ڕێككەوتنی سیاسی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و تەواوكاری كابینە وزاریەكەی عیراق.

ئەمڕۆ شەممە، بە بەشداری ئەندامانی توركمان لە پەڕلەمانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، حزب و لایەنە سیاسییەكانی توركمان كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، حزب و لایەنە توركمانەكان ڕایانگەیاندووە، بەهەموو شێوەیەك بڵاوەپێكردنی هەر هێزێكی ئەمنی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی لە پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی دیكە ڕەتدەكەینەوە.

ڕاشیانگەیاندووە، پێویستە سەرجەم هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی بچنە دەرەوەی سنوری ئیداری پارێزگای كەركوك.

حزبە توركانەكان ڕێككەوتوون لەسەر بانگهێشتكردنی لیوا سەعد حەربیە، فەرماندەی پڕۆسە هاوبەشەكان بۆ پارێزگاری كردن لە سامانی نەوتی كەركوك و ڕێگری كردن لە بردن و دیزنی نەوتی شارەكە.

جەختیشیان كردۆتەوە، كە دەبێت ئیدارەیەكی هاوبەش لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك پێكبهێنرێت و دۆسیەی ئەمنی پارێزگاكە بە ئیدارەیەكی هاوبەش بەڕێوە ببرێت.

كۆبوونەوە و ڕێككەوتنی لایەنە توركمانەكانی كەركوك لەكاتێكدایە، كە یەكێتی بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی پەڕلەمان و حكومەتی هەرێم مەرجی یەكپاكێجی دۆسیەی كەركوك و بەغدای داناوە و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك.

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان