ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كەریم شنگالی: ژینگەی عیراق ڕێگەخۆشكەربوو تا خەڵك هاوئاهەنگی لەگەڵ تیرۆر بكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی، لە كۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر ڕایگەیاند، داعش بووەتە هۆی لەناوچوونی 70%ی ژێرخانی ئابووریی شارەكان و تا ئێستاش داعش كۆتایی نەهاتووە و چالاكییەكانی بەردەوامە.

كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە پانێلێكی كۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر، لەژێر ناوی (عیراق و ڕەوشی ئاسایشی بێچارەسەر) بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكێشكرد و ڕایگەیاند: “كۆتایی داعش واتای كۆتایی تیرۆر نییە و ژینگەی عیراقیش ڕێگەخۆشكەربوو بۆ ئەوەی خەڵك هاوئاهەنگی لەگەڵ تیرۆر بكەن”.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا ”لە كابینەكانی حكومەتی عیراق نەتوانرا متمانە دروستبكرێت، دەبێت پڕۆسەی ئاشتەوایی ڕاستەقینە لە عیراق دەستپێبكات”.

كەریم شنگالی وتیشی “پێویستە دەستەیەكی دادوەریی سەربەخۆ دابمەزرێت بۆ دادگاییكردنی ئەندامانی داعش”.
كۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر لەژێر ناوی (ڕێگاچارەكانی پرسەكانی ئاسایش و سەروەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لەلایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی ڕووداو ڕێكخرابوو.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان