
پهرلهمانتارێكی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەت لەخەمی مووچەخۆراندا بێت، دەست بە پلەبەرزکردنەوە دەکەنەوە.
كاوه عهلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٥٦ لە ٢١/١٢/٢٠١٥ و پاشان ڕێنمایی ژمارە ١١ ی وەزارەتی دارایی لە ٢٤/١/٢٠١٦ پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە لە ١/١/٢٠١٦ ، واتە 9 ساڵ زیاترە، كە بە پێی ڕێنمایەکە بۆ ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام نادرێت، تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٦ ڕاگیراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئێستا ئەگەر بیانەوێت تەنها بە یەک کۆبوونەوە و بە بڕیارێکی تری ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانرێت دەستپێبکاتەوە و دەشڵێت: “هیچ پاساو و بیانوویەک نییە بۆ ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەتوانرێت حکومەت ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ ئامادە بکات و لە ڕەشنوسەکە پلە بەرزکردنەوەی تێدا بێت و ئەو پاساو و بیانوانەی ساڵانی ڕابردوو، کە حکومەت دەیهێنایەوە بۆ نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجە لە هەرێم نەماوە، کە نازانن بودجە چەندە و لە عێراق چەند دێت.
جەختیشی كردۆتەوە، ئێستا بە وتەی وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون و بەرچاویان ڕوونە و هیچ بیانوویان نەماوە!