
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مینحەی 1500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش نوێ بکاتەوە.
بە پێی نووسراوێک کە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە، بڕیار درا مینحەی 1500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش وەک پێشنوێژ و وتارخوێن نوێ بکرێتەوە.
ئەو مامۆستا ئایینییانە مانگانە بڕی 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.