
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکاتەوە کە بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی و تا 15ی ئەم مانگەش مۆڵەتیان پێدراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوا لە بریکارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکات بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ژمارە بانکی بکەنەوە.
ئەوەشی وتووە: دواین مۆڵەت بۆ کردنەوەی ژمارە بانکی 15ی ئەم مانگەیە، هەر بریکارێک سەردانیان نەکات رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلە خۆراکییەکان ئەوەشی وتووە: بۆ کردنەوەی ژمارە بانکی ئەم شتانە پێویستن، دوو وێنە، کارتی نیشتمانی، پێناسی بریکاری و کارتی زانیاری.