ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جۆزەی صاڵانصا چییە و كاریگەری لەسەر ئۆتۆمبێل چییە؟

خەڵك- ئۆتۆمبێل

صاڵانصا، ناوە زانستیەكەی ( air/fuel ratio) كە بە واتای ڕێخەری ھەوا و بەنزین دێت لە ئۆتۆمبێلدا و ئەگەر جۆزەی صاڵانصا لەكاربكەوێت چەند كاریگەرییەكی لەسەر ئۆتۆمبێل دەبێت.

جۆزەی صاڵانصا لەساڵی 1980 دۆزرایەوە، كە لە ھەندێك ئۆتۆمبێلدا بەكارھێنرا، بەڵام لەم چەند ساڵانەی دواتردا لە زۆربەی ئۆتۆمبێلەكاندا بەكاردەھێنرێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل، تەمەنی ئەم جۆزەیە واتە ماوەی كاركردنی لە ئۆتۆمبێلدا ٨٠ بۆ ١٢٠ ھەزار كیلۆمەترە.

كاریگەرییەكانی لەكاركەوتنی جۆزەی صاڵانصا:
– زۆر سەرفكردنی بەنزین
– لەدەستدانی توانای مەكینە واتە (كێش)
– ڕەق ئیشكردنی مەكینە
– دووكەڵی ڕەش لەكاتی زەختكردن
– ھەسپێكردنی غازی بەنزین

بۆئەوەی بزانیت جۆزەی ئۆتۆمبێلەكە سوتاوە یان پیسە تەنھا لەڕێگەی كۆمپیتەرەوە دەتوانرێت دیاری بكرێت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆپۆ یەکەمین مۆبایل ڕادەگەیەنێت بە بوونی کامێرای سێڵفی لە ژێرەوەی شاشەدا

خەڵک
تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێنانی کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکان چەندین بیرۆکەی نایابی تێپەڕاندووە و وەکو چاڵی نێو شاشە کە کامێرای سێڵفی مۆبایلەکان دەچەقێنرێن لە ناو شاشەکەدا یاخوود بەشێوەیەکی میکانیکی لەسەرەوەی مۆبایلەکەوە دێنە دەرەوە.

هەروەها ئەو وێنەیەی کۆمپانیاکە بڵاوی کردووەتەوە بەتەواوی دەریدەخات مۆبایلە نوێکەی کۆمپانیاکە خاوەنی کامێرای ناو شاشە دەبێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی ناسراو بە MWC 2019 ڕابگەیەنرێت.

ئۆپۆ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی “چێن مینگ یۆنگ” به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته‌ كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه‌ هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕۆبۆتێکی جەنگی دەتوانێت لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت

خەڵک

بەختیار جەزا گەنجێکی داهێنەرە و چەند داهێنانێکی هەیە کەخۆیان دەبیننەوە لە ئۆتۆمبێلی کۆنتڕۆڵ کە لە ڕێگەی چەند هەستەوەرێکی زیرەکەوە لە کۆنتڕۆڵەوە بە گەڕ دەخرێت و دەجوڵێنرێت و داهێنانێکی دیکەی بریتی بوو لە ڕاداری زیرەک و داهێنانی کۆتایشی بریتی بوو لە سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی زیرەک کە دەست بەجێ دەتوانێت ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و لە نزیکترین کاتدا کۆنتڕۆڵی بکات.

ئەم ڕۆبۆتەی بریتییە لە ڕاداری زیرەک دەتوانرێت کامێرای زیرەکی لێ ببەسترێت و چاودێری وردی دەوروبەر بکات کە لە ڕێی خوێنەوە گیاندار یاخوود کەسەکان دەناسێتەوە و تەقەی لێ دەکات.
تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم ڕادارە بریتییە لەوەی لە ڕێی بارگاویکردنەوەوە کاردەکات و پێویستی بە کارەبا نییە.
بینەری ئەم پارچە ڤیدیۆیەی خوارەوە بن:

کوردستان پێشخستنت لەبواری تەکنەلۆجیادا ئەرکی سەرشانی ئێمەی داهێنەرە بۆیە تا بەڕۆح زیندوبم دەجەنگم لەپێناو پێشخستنت ئەی ولاتە بێنازەکەم داهێنانێک پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکانمان

Posted by Kurdistanrobot on Monday, June 24, 2019

کۆکراوەیەک لە داهێنانەکانی بەختیار جەزا:

گەنجێکی کورد ٣ داهێنانی گرنگی ڕاگەیاند

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات:

 

-Ctrl + T بکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی تابێکی دیکەت بۆ بکرێتەوە.

-گەر فایلەکانت سڕیبووەوە، بە پرۆگرامی Recuva دەتوانیت بە ئاسانی بیهێنیتەوە.

 

-دەتوانیت پرۆگرامی f.lux دابەزێنیت لەسەر کۆمپیتەرەکەت، ڕوناکی شاشەکەت بە ئۆتۆماتیکی لەگەڵ دۆخی ژورەکە هاوسەنگ دەبێت.

-دەتوانیت لە رێگەی گۆگڵەوە نرخی پارە جیهانیەکان بزانیت.

-گەر ویستت زوو لاپتۆپەکەت شەحن بێتەوە، دەتوانیت بیکەیتە سەر airplane مۆد.

 

-دەتوانیت لە ڕێگەی Alt  و کلیکی ماوسەوە، ڕاستەوخۆ وێنە لە گۆگڵەوە دابگریت.

 

-گەر کێشەی ئینتەرنێت و کۆمپیتەرت هەبوو لە گۆگڵ بۆی بگەڕێ، چارەسەری زۆربەی کێشەکانت بۆ دەهێنێت و پێویست ناکات یەکسەر بیبەیت بۆ لای وەستا

– شاشەی کۆمپیوتەرەکەت با شتی زۆر لەسەر نەبێت، چونکە کۆمپیتەرەکەت خاوو دەکاتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان