زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرابوو



نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەو توێژە و شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتی ساڵی 2024 دەخاتەڕوو.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو سێشەممە و چوارشەممە مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەوەشی وتووە: بۆ مانگی حەوت و هەشت-ی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بەزووترین کات بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت، بۆیە مامۆستایانی گرێبەست لە ماوەی یەک هەفتەدا سێ مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەینێ پێنچشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، بەڵام تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەرناگرن.

تاجیرەکانی ناڕەزایی
پێت تاجیرەکانی ناڕەزایی
پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و بەفر دەبارێت
دوات پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و بەفر دەبارێت
پەیوەنیدر