پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و بەفر دەبارێت



کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات کە لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان بەنمە بارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکان درێژ دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە دەرنگانی شەودا شەپۆلی بارانبارین زیاد دەکات لەسەر ناوچەکەمان.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە درێژایی کات کەش باراناوی دەبێت. لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریا سپی ناوەراست لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزیان لە 1400 مەتر دەگرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ باران باریندا، خێرایی با لە هەندێک کات بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر زیاد دەکات.

کەشناسی ڕاشیگەیاند کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ڕۆژی هەینیدا لاواز دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر و سەنتەری شارەکانیش بۆ سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 10پلەى سیلیزى

سلێمانی : 8پلەى سیلیزى

دهۆک : 6 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى

زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرابوو
پێت زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرابوو
خەڵک زانیاری دەربارەی بڕینی 100 هەزارەکەی خانەنشینان بڵاودەکاتەوە
دوات خەڵک زانیاری دەربارەی بڕینی 100 هەزارەکەی خانەنشینان بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر