هاتووچۆی هەڵەبجە ماتۆرسکیل بە نرخی ئاسن دەفرۆشێت



هاتووچۆی هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ئەو ماتۆسکیلانە دەفرۆشێت کە دەستی بەسەرداگرتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (٦٠٠) ٨/١/٢٠٢٥  پەسەندکردنی کۆنووسی لیژنەی خەمڵاندنی وەزارەت / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستێ بە پانکردنەوەو فرۆشتنی کۆمەڵێک” ماتۆڕسکێلی” دەست بەسەرداگیراو بە شێوەی ئاسن.

ڕاشیگەیاند، هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

هاتووچۆی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، زیادکردنەکە لە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.

خەڵک زانیاری دەربارەی بڕینی 100 هەزارەکەی خانەنشینان بڵاودەکاتەوە
پێت خەڵک زانیاری دەربارەی بڕینی 100 هەزارەکەی خانەنشینان بڵاودەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر