ئەمڕۆ نەوتە هەرزانەکەی بەغداد لەم ناوچانە دابەش دەکرێت



ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنووری شارباژێڕ و گوندەکانی دەوروبەری نەوتی سپی ماڵان بە نرخی 60 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابەش دەکرێت، کە نەوتەکە حکومەتی عێراق دابینی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامییەتی قەزای شارباژێڕ، ئەمڕۆ چوارشەممە نەوتی سپی ماڵان گوندەکانی سنووری قەزای شارباژێڕ دەگرێتەوە و دابەش دەکرێت، کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر دەدرێت و بڕی پارەکەش 60 هەزار دینارە.

1. بۆ وەرگرتنی نەوت تەنها کارتی نەوت پێویستە.

2. تەنها کارتی وەرگرتنی نەوتی سنووری قەزای شارباژێڕ کاردەکات.

 

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
جەنگی بازرگانیی، نرخی زێری بەرزکردەوە
دوات جەنگی بازرگانیی، نرخی زێری بەرزکردەوە
پەیوەنیدر