جەنگی بازرگانیی، نرخی زێری بەرزکردەوە



بە هۆی دەستپێکردنی جەنگی بازرگانیی نێوانی ئەمریکا و چین، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 860 دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێڕ بگاتە ئەو ئاستە.

هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی نرخی زێڕ بۆ دەستپێکردنی جەنگی بازرگانیی نێوان واشنتۆن و پەکین دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجی گومرگ بە ڕێژەی 10٪ بخاتە سەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین، چینیش لە بەرامبەردا بڕیاریدا باج بخاتە سەر کاڵا هاوردەکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ئەمڕۆ نەوتە هەرزانەکەی بەغداد لەم ناوچانە دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ نەوتە هەرزانەکەی بەغداد لەم ناوچانە دابەش دەکرێت
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر