
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی زێڕیش بەردەوام لە هەڵکشاندایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 76 دۆلار و چوار سەنت بەرزبووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 75 دۆلار و 12 سهنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بۆ 72 دۆلار و 65 سەنت بەرزبوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 71 دۆلار و 88 سەنت فرۆشرا.
هەرچی نرخی زێڕە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر بەزبووەتەوە و یەک ئۆنسەی گەیشتووەتە دوو هەزار و 859 دۆلار، لەکاتێکدا دوێنێ بە دوو هەزار و 815 دۆلار بوو.