ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات



دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداد، لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025 دەکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییانی سیاسیی مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.

بە پێی خشتەکە مووچەی مانگی یەک بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق 958 ملیار و 12 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

 

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوت بەرزبووەوە
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی یەکی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی یەکی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر