
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە و بڕیارە بە چوار ڕۆژ دابەش بکرێت.
ئەمشەو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە کە لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت.
دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ژمارەیەک وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان کۆتایی دێت.
بڵاوکردنەوەی خشتەکەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ٩٥٨ ملیار و ١٢ ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.