عەلی باپیر: غەززە سەری هەموو ئوممەتی ئیسلامی بەرزكردەوە



عەلی باپیر ڕایگەیاند بزووتنەوەی حەماس بەرامبەر بە ئیسرائیل کرد کارێکی گەورە بوو و “غەززە سەری هەموو ئوممەتی ئیسلامی بەرزكردەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پێشوازی كرد لە نەواف تەكروریی سەرۆكی دەستەی زانایانی فەڵەستین و شاندی یاوەری.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵی دادگەری، سەرۆكی دەستەی زانایانی فەڵەستین ڕۆڵی گەلی كوردی بەرزنرخاند هەر لە سەردەمی سەڵاحەدینی ئەییووبییەوە تاكو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان لە خزمەتكردنی قودس و بەرگریلێكردنی لە بەرامبەر هێرشە داگیركارییەكاندا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نەواف تەکروری “سوپاسی كۆمەڵی دادگەریی كرد بۆ هەڵوێستەكانی لە شەڕی ستەمكارانەی سەر غەززە و، هاوكارییەكانی دەزگای بەخشینی خێرخوازیی بە گرنگ و كاریگەر دانا لە بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی ناڕەحەتییەكانیان. هەروەها باسی لەوە كرد كە ئەوەی لەشكری زایۆنی نەیتوانی لە غەززە ئەنجامی بدات لە كۆچپێكردنی زۆرەملێی خەڵكەكەی بۆ دەرەوەی وڵات، دەیەوێ لە كەرتی خۆرئاوا ئەنجامی بدات”.
هەر لەو دیدارەدا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، “ئەوەی حەماس ئەنجامی دا كارێكی گەورە بوو و خەڵكی غەززە ڕۆڵێكی گەورەیان بینی لە خۆڕاگریی و سەركەوتنی حەماس لەم جەنگەدا”.

عەلی باپیر وتیشی: “غەززە سەری هەموو ئوممەتی ئیسلامی بەرزكردەوە. لە سەرەتای جەنگەوە وتم: مسوڵمانانی غەززە باج و قوربانیی زۆر دەدەن، بەڵام ناشكێن، ئێستاش دووپاتی دەكەمەوە پشتیوان بە خوای پەروەردگار ناشكێن”.

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت
پێت هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت
دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی هادی عامری لەو ناوچەیە باڵادەستن کە کێڵگەی گازی کۆرمۆری لێوە بۆردومانکراوە
دوات دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی هادی عامری لەو ناوچەیە باڵادەستن کە کێڵگەی گازی کۆرمۆری لێوە بۆردومانکراوە
پەیوەنیدر