
ئەو بەرزە پەستانەی ماوەیەکی زۆرە لەسەر ناوچەکانمان جێگیرە و بۆتە ڕەخساندنی کەشێکی وشک و دوور لەتەڕ و تووشی و بێ بارانی سبەی لاواز دەبێت و بەتەواوی تێکدەشکێت لەسەر تەواوی ناوچەکان و دوو شەپۆلی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و لە بەشێكی ناو شارەكانیش بەفر دەبارێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسبەینێوە چوار شەممە درەنگانی شەوەوە بەتایبەتی شەپۆلی باران و بەفر دەست پێدەکات سەرەتاش لەناوچەکانی باکووری هەرێمەوە شەپۆلەکە داخڵ دەبێت بەتێپەڕ بوونی کات سبەی شەو بۆ نزیک بەرەبەیانی تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و چەقەکەی پێنج شەممە 6ی مانگ و شەوی 6 لەسەر 7 ی مانگە.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی هەینی کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و کۆتایی دێت بەتێپەڕبوونی کات، بۆ هەموو ناوچەکان بارانی باشی پێوەیە، چونکە نزمە پەستانێکی تەواوی کلاسیکی دەریای ناوەڕاستە و تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەریش تێکەڵی دەبێت و دەگاتە ناوچه که لەو شەپۆلانەی ڕابردوو زیاتر دەمێنێتەوە و باشتریشە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەفر لەهەموو ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و دادەبەزێت تا ئاستی 700 بۆ 800 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە و لەناوچە کوێستاناویەکانیش بەفرێکی باش دەبارێت.
وتیشی، “خێرایی با ئەگەر هەیە ماوە ماوە زیاد بکات بەخێرایی 20 تا 35 کم لە كاتژمێرێكدا بەپێی شوێن خێراییەکە دەگۆڕێت، شوێنی چەقی ناوچەی پەستان نزم و نزیک ناوچەی پەستان نزم خێرایی با زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما لەکۆتایی هەفتە و بەولاوە و هەفتەی داهاتوودا بەشێوەی بەرچاو دادەبەزن بەڕێژەی 8 تا 11 پلەی سیلیزی کەشێکی زۆر سارد ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکان.
پێشبینی ئەوەشی كرد، “جارێكی تر شەپۆلێکی تریش دوای ئەمە لەئارادایه لەناو هەفتەی تر ئەگەر جێگیر بێت لەمەیان بەفر زیاتریش دادەبەزێت”.