
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و ڕایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار دروستبوە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و مووچە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار دروستبوە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و مووچە.
جەختی لەوەشکردەوە، لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەین بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان.