ئۆجەلان “بانگەوازێكی مێژوویی” ڕادەگەیەنێت



دوابەدوای سەردانە بەردەوامەكانی شاندی دەم پارتی بۆ زیندانی ئیمرالی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان و دواتر سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی توركیا، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: ئۆجەلان خۆی بۆ بانگەوازێکی مێژوویی ئامادە دەکات.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان خۆی بۆ بانگەوازێکی مێژوویی ئامادە دەکات، كە بانگەوازەکە لەپێناو چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەی کورد و بنیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتیدا دەبێت.

وتیشی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆجەلان بانگەوازەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە.

جەختیشی كردەوە، بەرپرسیارێتی پڕۆسەکە لەسەر شانی ئەردۆغانە و پێویستە ئەم هەلە مێژووییە لەدەست نەدات.

لەبارەی چەکدادانی پەكەكە وتی، “بە دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانمان و نیشاندانی چەک لە بەرامبەرمان، ئاشتەوایی و بانگەوازی چەک دانان ناکرێـت، کەس بە ئێمە نەڵێت پڕۆسەیەک لەئارادا هەیە کاتێک ئێوە قەیوم لەسەر شارەوانییەکانیمان دادەنێن”.

ئاشكراشی كرد، هەوڵەکان بۆ پەکخستنی پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان بەردەوامە، بەڵام تورکیا لەلایەک باسی ئاشتی دەکات، لەلایەکی دیکە بۆردومان خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هاووڵاتی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

 

قوباد تاڵەبانی: درێخی ناکەین بۆ دابینکردنی مووچە
پێت قوباد تاڵەبانی: درێخی ناکەین بۆ دابینکردنی مووچە
حەلبوسی داوای خۆپیشاندان دژی دادگای فیدڕاڵی دەكات
دوات حەلبوسی داوای خۆپیشاندان دژی دادگای فیدڕاڵی دەكات
پەیوەنیدر