كرێی گواستنەوەی پێداویستیە پزیشكییەكانی نێوان شارەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەكرێتە بێبەرامبەر



ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە دەڤەری ڕاپەرین وەك كارێكی خێرخوازی كرێی گواستنەوەی پێداویستیە تەندروستییەكانی لەنێوان شارەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەكرێتە بێ بەرامبەر.

كاسترۆ مەعروف ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەسوپاسێكی زۆرەوە بەڕێوبەری گواستنەوەی ڕاپەڕین بە نوسراوی فەرمی تەواوی هێڵەكانی گواستنەوەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاگاداردەكاتەوە، كرێی گواستنەوەی پێداویستیە تەندروستیەكانی لەنێوان شارەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بكرێتە بێ بەرامبەر.

ڕاشیگەیاند، تەواوی شۆفێرەكان ڕەزامەندبوون و لە پێشتریشدا ڕۆڵی باشیان هەبووە لە هاوكاركردنی ئەو نەخۆشان، كار ئاسانی بۆ بەدەست خستنی پێداویستیە تەندروستیەكانیان بەتایبەت نەخۆشانی شێرپەنجە.

 

بۆچی هەمیشە هەست دەكەیت كە سەرماتە؟
پێشت بۆچی هەمیشە هەست دەكەیت كە سەرماتە؟
سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
دواتر سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
ەیوەندیدار