چین بە سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر ئەمریکا وەڵامی ترەمپی دایەوە



حکومەتی چین ڕایگەیاند کە باجی گومرگی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوانی ئەمریکادا، دەسەپێنن، ئەوەش لە وەڵامی ئەو باجەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بەسەر بەرھەمەکانی چیندا سەپێندراوە.

لیژنەی پێناسەی گومرگی سەربە ئەنجوومەنی دەوڵەتی چین (حکومی)، ڕایگەیاند، بەڕێژەی ١٥ لە سەدا، باجی گومرگی بەسەر ھاوردەکردنی خەڵوز و غازی سروشتی لە ئەمریکا دەسەپێنن.

ڕاشیگەیاند کە بە ھەمان شێوەیە بەڕێژەی ١٠ لەسەدا، باجی گومرگی بەسەر ھاوردەکردنی نەوت، ئامێری کشتوکاڵیی، ئۆتۆمبێلی گەورە و بارھەڵگری بچووک لە ئەمریکا دەسەپێنن.

باسی لەوەش کردووە کە ئەو بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگەوە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ڕۆژی ١ی ئەم مانگە، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە بەڕێژەی لە سەدا ٢٥ باجی گومرگییان بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا، ھەروەھا بەڕیژەی لە سەدا ١٠ بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین، سەپاندووە.

کەشناسی هەرێم: بارانبارینی بە لێزمە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت کەشناسی هەرێم: بارانبارینی بە لێزمە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
وەزارەتی دارایی: پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشت
دوات وەزارەتی دارایی: پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشت
پەیوەنیدر