عیراق بۆ یاریی كۆتایی جامی كەنداو سەركەوت



دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی قەتەر، هەڵبژاردەی عیراق بۆ یاریی كۆتایی جامی كەنداو بەسرە 25 سەركەوت.


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێی جامی كەنداو، هەڵبژاردەی عیراق بە ئەنجامی 2-1 لە هەڵبژاردەی قەتەری بردەوە و بۆ یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە سەركەوت.

عیراق لە یاریی كۆتایی جامی كەنداو بەسرە 25، بەر براوەی یاریی نێوان بەحرێن و عومان دەكەوێت و یارییەكەش لە ستادی نێودەوڵەتی بەسرە لە پێنج شەممەی داهاتوو لە كاتژمێر 7:00 سازدەكرێت.

گەر عیراق بتوانێت ئەم جارە ناسناوی پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنێت، دەبێتە جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا ناسناوی پاڵە وانێتییەكە دەستەبەردەكات.

 

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
پێت سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
دەنگی كرتە كرت لە کاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل ئاماژەیە بۆچی؟
دوات دەنگی كرتە كرت لە کاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل ئاماژەیە بۆچی؟
پەیوەندیدر