مامۆستایان بۆ “شكاندنی مانگرتن” بڕیاری خۆیان ڕاگەیاند



نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و مانگرتوو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنن، بەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە مانگرتن ناشكێنین و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەن.

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و یەكێك مانگرتووانی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق و سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی دەكەین، كە بەدەم داواكارییەكانمانەوە هاتوون و بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەین.

وتیشی، “بەو ڕێككەوتنەی كراوە مانگرتن ناشكێنین و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەین و پەیامەكانمان بە هەموو لایەك گەیشتووە”.

لای خۆشیەوە، عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەویاند، تاوەکو ئێستا مانگرتووان سوورن لەسەر بڕیارەکەیان و مانگرتن ناشکێنن.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە بەغداوە ڕایگەیاند، هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن و مووچەی ئەمساڵ چارەسەركراوە و كێشەی مووچە نامێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هیچ باسێك لە مووچەی مانگی 12 و پلەبەرزكردنەوە و تەوتینی مووچە نەكرا، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی جەخت لە تەوتین و پلەبەرزكردنەوە دەكەنەوە.

وتەبێژی حکومەت: ڕێککەوتنەکە بۆ 12 مانگە
پێت وتەبێژی حکومەت: ڕێککەوتنەکە بۆ 12 مانگە
كەشناسی زانیاری لەسەر شەپۆلی باران و بەفر بڵاودەكاتەوە
دوات كەشناسی زانیاری لەسەر شەپۆلی باران و بەفر بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر