
کۆمەڵی دادگەری لەسەر لێدوانیکی ئیلهام ئەحمەد روونکردنەوە دەداتە و دەڵێت”. سه‌یره، پاش ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه‌ى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى غه‌ز*زه كرا، له‌نێو كوردا هه‌بێ سۆزى بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌بێ”.
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هه‌ندێ لێدوانى په‌رپرسانى كوردانى ڕۆژئاوا به ده‌ربڕینى سۆز بۆ قه‌واره‌ى زایۆنیزم و پێشوازى له ڕۆڵى قه‌واره‌ى زایۆنى له سووریا و ناوچه‌كه، جێى سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه.
ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌یره، پاش ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه‌ى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى غه‌ززه كرا، له‌نێو كوردا هه‌بێ سۆزى بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌بێ كه ئێستا له هه‌موو جیهاندا له‌كه‌دار وناشیرین بووه، دوالێدوانى خاتوو ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی رۆژئاوا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كى قه‌واره‌كه، به ئاشكرا باسى ئەو هاوسۆزییەی كردووه.
کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هاوسۆزى و په‌یوه‌ندییه‌ى داوا ده‌كرێ، هیچ خزمه‌تێك به ناوبانگ و دۆزى گه‌لى كورد له جیهانى ئیسلامى و ناوچه‌كه‌دا ناکات.