ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە داعشەوە هەیە
بە بەڵگەوە، لە پارێزگەیەكی عیراق گەڕان بەشوێن دوومەڵاندا قەدەغە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە لە پارێزگەی ئەنبار، بڕیاریك دەردەكات و لێوەی چوونەدەرەوەی هاوڵاتیان بۆ بیابانەكان لەپێناو گەڕان بەشوێن دوومەڵاندا، قەدەغە دەكات.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە كۆپیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە”بڕیاری قەدەغەكردنەكە بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی هاوڵاتیانە، تا بوار نەدرێتە چەكدارانی داعش كارە تیرۆریستییەكانیان ئەنجام بدەن”.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە لە پارێزگەی ئەنبار، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بەو ڕێنماییە دەكاتەوە.

ڕێكخراوی داعش لەم ماوەیەی دواییدا، ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند كە لە بیابانەكانی ئەنباردا بەشوێن دوومەڵاندا دەگەڕان، و ژمارەیەكی لەو ڕفێنراوانەش گوللـەباران کرد، وێڕای گوللـەبارانكردنی پێنج كەسی تری دانیشتووی پارێزگەی نەجەف كە لە نزیك دەریاچەی سەرسار ڕاوەماسییان دەكرد.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان