ئێران جەژنانە بە فەرمانبەران دەدات



حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 3 ملیۆن تمەن “36 دۆلار” وەك جەژنانەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.

فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی کابینەی حکومەتدا گفتوگۆ لەبارەی جەژنانەی فەرمانبەران کرا و بڕی جەژنانەکە دیاریکرا.

ڕاشیگەیاند، “حکومەت بڕیاریداوە بۆ هەر فەرمانبەرێک سێ ملیۆن تمەن (نزیکەی 36 دۆلار) وەک جەژنانەی ئەم ساڵ بۆ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی خەرج بکات”.

مهاجرانی ئاشكراشی كرد، جگە لەو سێ ملیۆن تمەنە، “هەر فەرمانبەرێک ژیانی هاوژینی پێکهێنابێت، 840 هەزار تمەنی پێدەدرێت؛ هەروەها بۆ هەر منداڵێکیش 360 هەزار تمەن دیاریکراوە”.

بەم پێیەش، خێرانێکی سێ کەسیی فەرمانبەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، 4 ملیۆن و 200 هەزار تمەن، کە بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە 50 دۆلاری ئەمریکی، جەژنانە وەردەگرێت.

 

بۆمبێك بە دوو منداڵدا تەقییەوە
پێت بۆمبێك بە دوو منداڵدا تەقییەوە
نێچیرڤان بارزانی “پشتگیری” بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند
دوات نێچیرڤان بارزانی “پشتگیری” بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر