ئەردۆغان پێشوازی لە شەرع دەکات



دوای سعوودیە، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا سەردانی تورکیا.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری راگوزەری سووریا لەسەر بانگهێشتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەنقەرە دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەردۆغان و شەرع دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەنگاوە هاوبەشەکان بۆ بوژانەوەی ئابووری و سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام لەسەر خاکی سووریا تاوتوێ دەکەن.

فەخرەدین ئاڵتون ڕاشیگەیاند، “سەردانەکەی ئەحمەد شەرع و شاندی یاوەری دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا کە لە دوای بەدیهاتنی ئازادی لە سووریا، بۆ دۆخی ئاسایی گەڕاونەتەوە”.

ئەمڕۆش ئەحمەد شەرع، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ڕیاز هێنا کە یەکەم وێستگەی سەردانە دەرەکییەکانی بوو لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ڕاگوزەر و لەوێ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆبووەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێت ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئەپیکور پێشوازی لە پەسەندکردنی هەمواری بودجە دەکات
دوات ئەپیکور پێشوازی لە پەسەندکردنی هەمواری بودجە دەکات
پەیوەنیدر