ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن سیسته‌مى ساردكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین

خەڵک-

بۆ پاراستنى سیسته‌مى ساردكردنه‌وه‌ى بزوێنه‌ر هه‌ندێك خاڵ هه‌یه‌ ده‌بێت ئاگامان لێیان بێت ئه‌وانیش بریتین له‌:

پێویسته‌ به‌رده‌وام ئاگامان له‌ هێمای گه‌رمى بێت له‌ناو ده‌شبوولى ئۆتۆمبیل (حماوه‌).
پێویسته‌ به‌رده‌وام سه‌یرى ڕێژه‌ى ئاو بكه‌ین له‌ناو ڕادێته‌ر.
ئاوى پاك و بێكلس و تایبه‌ت بۆ‌ ڕادێته‌ر به‌كاربهێنین چونكه‌ ئاوى پیس ده‌بێته‌ هۆى ژه‌نگ هێنان و كلس كردن و ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش گیرانى بۆریه‌كانى ڕادێته‌ر و به‌شى ناوه‌وه‌ى بزوێنه‌ر ده‌بێت.
به‌كارهێنانى ئاوى سارد بۆ ڕادێته‌ر ئه‌گه‌ر گه‌رم بوو كارێكى باش نىیه‌ چونكه‌ ساردكردنه‌وه‌ى كانزایه‌كى گه‌رم كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر كانزاكه‌ ده‌بێت.
له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى حەماوه‌ ئه‌گه‌ر ئاو نزیك بوو پێویسته‌ ڕادێته‌ر به‌ ئاو فێنك بكرێته‌وه‌ پاشان بكوژێنرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو باشتره‌ ڕاسته‌وخۆ بكوژێنرێته‌وه چونكه‌ له‌كاتى وه‌ستاندا كاریگه‌رى هه‌وا له‌سه‌ر ڕادێته‌ر كه‌م ده‌كات به‌وه‌ش ئه‌گه‌رى زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى هه‌یه‌‌.


ئه‌گه‌ر بۆریه‌كانى ڕادێته‌ر گیران هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر به‌رزببێته‌وه‌ له‌م باره‌دا ده‌بێت ڕادێته‌ر شیشى لێ بدرێت بۆ كردنه‌وه‌ى بۆرى یه‌كان یان فلاشى لێ بدرێت وه ‌ئه‌گه‌ر به‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ده‌بێت بگۆڕێت. هه‌ندێك جار بۆرى ڕادێته‌ر كون ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى كۆن بوون یان هه‌ر هۆكارێكى تر بۆ چاره‌سه‌ركردنى مادده‌ى تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ ناو ڕادێته‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كونه‌كان دابخات و ڕێنماى به‌كارهێنانى له‌سه‌رى ده‌نوسرێت.

به‌شێكى ترى ئه‌م سیسته‌مه‌ بریتىیه‌ له‌ ڕادێته‌رى گه‌رمكردنى ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبیل. ئه‌م ڕادێته‌ره‌ له‌ ژێر داشبۆرده‌كه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى هه‌واى گه‌رمى ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ زستاندا ئه‌وا ئاوى گه‌رم ئاڕاسته‌ى ئه‌م ڕادێته‌ره‌ش ده‌كرێت. له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر ده‌توانرێت سوودى لێ وه‌ربگیرێت بۆ دابه‌زاندنى پله‌ى گه‌رمى به‌ داگیرساندنى چونكه‌ ئه‌م ڕادێته‌ره‌ش وه‌ك ڕادێته‌رى سه‌ره‌كى پانكه‌ى هه‌یه‌ و به‌شێك له‌ گه‌رمى ئاوه‌كه‌ لاده‌بات.

ئامادەکردنی:ئەندازیار دانا کەریم.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن بەشداردەبیت لە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی گووگڵ

خەڵک

پڕۆژەی وەرگێڕان و زیادکردنی زمانی کوردی سۆرانی بۆ وەرگێڕی گووگڵ هەتا ئێستاش درێژەی هەیە، ئەگەر دەتەوێت بەشداربیت لەم پڕۆژە بەسوودەدا ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە و کردارەکانی چەند هەنگاوێکی ئاسان و سادەن.

1. ئەم لینکە بکەرەوە: https://translate.google.com/community
2. کرتە لەسەر GET STARTED بکە.
3. ئەکاونتی gmail ـەکەت داخڵ بکە. (ئەگەر جیمەیڵت نییە، پێویستە دروستی بکەیت)
4. کرتە لەسەر زائیدە سوورەکە بکە و لەوێدا بنووسە Kurdish، پاشان Kurdish (Sorani) هەڵبژێرە.
5. گەر ویستت گووگڵ ئیمەیڵیت بۆ بنێرێت سەبارەت بە پڕۆژەکە کرتەی Receive Emails بکە و پاشان SAVE ی بکە.
6. کرتە لەسەر TRANSLATE بکە بۆ وەرگێڕانی ڕستە و دەستەواژەکان. گەر توانای وەرگێڕانیشت نەبوو یان هەستت کرد ئاستی وەرگێڕانەکەت باش نییە دەتوانیت لە VALIDATE ەوە هاوکاریی پڕۆژەکە بکەیت، بە دەستنیشانکردنی وشە و ڕێنووسی دروست.
7. پێویستە تەختەکلیل keyboard ی بەکاربهێنیت لەکاتی وەرگێڕاندا، ئەینا کارەکەت نەک سودی نابێت، بگرە زیانبەخشیش دەبێت و کێشە بۆ ئەوانە دروست دەکەیت کە بە پڕۆژەکەوە خەریکن. دەتوانیت لێرەوە تەختەکلیلی کوردی بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت:
http://kurditgroup.org/downloads

8. ئەگەر نەتویست وشەیەک translate یاخود validate بکەیت، کرتە لەسەر SKIP بکە.چ

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک تایبەتمەندی وەڵامدانەوە بۆ نامەکانی مێسنجەر زیاد دەکات

خەڵک

لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ مێسنجەر، لە دوای زیادکردنی ڕووکاری نوێ و دۆخی تاریکەوە بۆ ئەپەکە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی VentureBeat، فەیسبووک بەمزووانە تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی دەقەکان بۆ مێسنجەر زیاد دەکات، لە ڕێگای تایبەتمەندییە نوێیەکەوە دەتوانرێت وەڵامی دەقە نێردراوەکان بدرێتەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە تێلەگرام و واتسئەپدا هەیە. ئەمەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی وەڵامەکان بۆ ئەو دەقەی کە مەبەستتە وەڵامی دەربارەی بدەیتەوە، لە کۆمەڵە(گرووپ)ـە قەڕەباڵغەکاندا ئەم تایبەتمەندییە سوودی دەبێت.

بۆ ئەنجامدانی وەڵامدانەوەی دەقەکان، پێویستە فشار لەسەر دەقی دیاریکراو بکەیت و لە پاشان پەنجە بنێیت بە reply ـدا لە خوارەوەی ئەپەکەدا.

بە پێی پێگەکە بێت، تایبەتمەندییەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ گشت بەکارهێنەرانی ئەپی مێسنجەر لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیددا بەردەست دەبێت.

نوێکراوە (2019/3/22): بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران زیادکرا. بۆ ئەنجامدانی، فشار لەسەر ئەو دەقە بکە کە دەتەوێت، لە پاشان کرتە لە دوگمەی reply بکە لە خوارەوە یاخود لە تەنیشت دەقەکەدا پەنجە بە وێنۆچکەی وەڵامدانەوەدا بنێ.

سەرچاوە:Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

١٠ هاکی مۆبایلە زیرەکەکان ژیانت سەرنجڕاکێش تر دەکات

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک فێڵ و ڕێنمایی زۆر گرنگن تاوەکوو وابکەیت مۆبایلەکەت زیاتر سوود بەخش بێت بە شێوازێکی پێشکەوتوو.

هەوڵبدە هەفتەی سێ جار مۆبایلەکەت ڕیستارت پێ بکەیت، واتە بیکوژێنەوە و دایبگرسێنەوە.

بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە لە کوێدا ئۆتۆمبێلەکەت ڕاگرتووە وێنەی شوێنێکی بەرز و دیار بگرە.

خۆت بە دوور بگرە لە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتێکدا بە شەحنەوەیە.

دۆخی “Airplane Mode” چالاک بکە تاوەکوو خێراتر شەحن بچێتە مۆبایلەکەتەوە.

بۆ چرکاندنی وێنەیەکی جوڵاو دەست لەسەر وێنەگرتنی کامێراکە لامەبە هەتاوەکوو دیمەنی جوانت بۆ دەردەچێت.

دەست بخەرە سەر شوێنی موکەبەرەی مۆبایلەکەت تاوەکوو دەنگی دەوروبەر زۆر ورد ڕیکۆرد نەکات و دوور بێت لە هەر خشە خشێک.

دەتوانیت چاویلکەکەت بەکاربهێنیت وەکوو فلتەرێک بۆ ئەوەی وێنەی جوانی پێ بچرکێنیت.

ڕۆشنایی زیاتری شاشەی مۆبایلەکەت وزەی زیاتر دەبات، هەوڵ بدە باکگراوندێکی ڕەشی بۆ دابنێیت.

دەتوانیت دووگمەی زیادکردن بەکاربهێنیت بۆ چرکاندنی وێنەی شەتەر.

ئەم کردارە ناچالاک بکە لە مۆبایلەکەتدا “auto-rotate” بۆ ئەوەی هەستەرەوەکانی مۆبایلەکەت زۆر کارنەکەن و هەروەها ئەم چالاک بوونی هەستەوەرە زیانی هەیە بۆ تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان